سه‌رۆك کۆماری ئیسلامی ئێران، هۆشداری دایه سوپای پاسداران

تاران – KDP.info / حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك کۆماری ئیسلامی ئێران، هۆشداری دایه سوپای پاسداران و داوایكرد ده‌ست وه‌رنه‌داته كاروباری سیاسی وڵاته‌وه خۆی بەدوور بگرێت لە کاری سیاسەت. سەرۆکی ئێران له‌وتارێكیدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌ن و سه‌ركرده‌كانی سوپای پاسداران، داوای کرد دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی وڵاتەکەی، خۆیان به دووربگرن له پرسه سیاسیه‌كانی وڵات و ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه كاروباری سیاسی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كیی ئێرانه‌وه.چوونکە دەستوەردانیان بە شکستی ئێران تەواو دەبێت. حەسەن رۆحانی هەرەوەها رایگەیاند: کە بیروبۆچوونه‌كانی ئیمام خومه‌ینی رابه‌ری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌رده‌وام ته‌ئكیدی له گرنگی دووركه‌وتنه‌وه‌ی سوپا له سیاسه‌ت كرده‌ۆتەوە.لای خۆشییەوە، ئاژانسی هه‌واڵی فردا ئاشكرایكرد، کە حه‌سه‌ن رۆحانی لە وتارەکەیدا رایگەیاندووە کە پێوستە سوپای پاسداران وه‌ك پارێزه‌ی نیشتیمان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن ، چوونکە ئه‌ركی سوپا پاراستنی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه، هه‌ربۆیه ده‌بێت دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی له كاروباری سیاسی وڵات‌دا دووره‌په‌رێز بێت.




