لیژنه‌ى به‌دواداچوونى كه‌یسى 18 كچه ئه‌نفالكراوه‌كه؛ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى كۆبووه‌وه

دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى ئه‌یلوولى 2013، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان، پێشوازى له لیژنه‌ى به‌دواداچوونى ڕاستییه‌كان له كه‌یسى ئه‌و هه‌ژده كچه كورده ئه‌نفالكراوه كرد كه ده‌گوترێ ئه‌و كاته براونه‌ته وو‌ڵاتى میسر.
له دیداره‌كه‌دا لیژنه‌كه پوخته‌ى كار و چالاكییه‌كانى خۆى له مه‌سه‌له‌ى به‌دواداچوون بۆ گه‌یشتن به ڕاستى و ساغكردنه‌وه‌ى ده‌نگۆى بردنى ئه‌و كچه كوردانه بۆ میسر؛ خسته ڕوو و ئاماژه‌یان به‌وه دا كه له ڕێگه‌ى كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانى حكوومه‌تى میسره‌وه ده‌ستیان به به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه كردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانى چه‌ندین دا‌موده‌زگاى په‌یوه‌ندارى میسریان كردووه.
هه‌روه‌ها ڕوونیان كرده‌وه كه ئێستا چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى چه‌ند ده‌زگایه‌كى باڵاى میسرى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه ئه‌نجامێكى دڵنیاكه‌ره‌وه و ڕاستى و دروستیى كه‌یسه‌كه و ساغكردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیه؛ یه‌كلایى بكه‌نه‌وه. لیژنه‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه لایه‌نى میسرى و داموده‌زگاكانى ئه‌و ووڵاته هه‌موو هاوكارى و ئاسانكارییه‌كان بۆ كارى لیژنه‌كه نیشان داوه، كه ئه‌مه‌ش مایه‌ى ڕێز و سوپاسه.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى ده‌ستخۆشى له لیژنه و سه‌رۆكى لیژنه‌كه كرد بۆ ئه‌وه كارانه‌ى كه له‌و ماوه دیاریكراوه‌دا ئه‌نجامیان داوه و دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات و چى پێویست بێت ده‌یكات، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌یسه یه‌كلایى بكرێته‌وه و هه‌واڵێكى كۆتایى و دڵنیاكه‌ره‌وه له كه‌یسه‌كه‌دا ده‌ستبكه‌وێت. هه‌روه‌ها سوپاسى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى حكوومه‌ت و لایه‌نه میسرییه‌كانى كرد.
دواى دیداره‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا لیژنه‌كه ئه‌نجامى چالاكى و به‌دواداچوونى خۆیان بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن خسته ڕوو. لیژنه‌كه؛ كه مامۆستا مه‌لا یاسین نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له قاهیره سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى له وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هید و ئه‌نفالكراوان و یاساناسێك و نوێنه‌رێكى كه‌سوكارى كچه ئه‌نفالكراوه‌كان و نوێنه‌رێكى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى تیایدا ئه‌ندامن، سه‌ره‌تاى مانگى ئابى ڕابردوو له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌داوداچوونى ڕاستى و ساغكردنه‌وه‌ى ده‌نگۆى بردنى ئه‌و كچه كوردانه بۆ میسر، پێكهێنرا بوو.




