٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەركردەیەكی كورد: كۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە قاهیرە شكستی هێناوە

سەرچاوە: KDP.info

سەركردەیەكی كوردی سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە 4/7/2012 رایگەیاند: كۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كە شەوی رابردوو بەكۆتا هات، شكستی هێناوە و ئامانجەكانی خۆی بۆ یەكخستنی گوتاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا نەپێكاوە.

عەبدولحەكیم بەشار بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی سووریا بە ئاكانیوزی راگەیاندووە: كۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كە لە قاهیرەی پایەتەختی میسر بەڕێوە دەچوو و شەوی رابردوو بەكۆتا هات، شكستی هێنا و كورد كۆنگرەكەی پایدۆز "بایكۆت" كردووە.

لەبارەی هۆی كشانەوەی كوردیش لەم كۆنگرەیەدا لە دوا كاتەكانی كۆتایدا گوتی: چونكە ئەنجوومەنی نیشتمانی سووریا لەو رێككەوتنانەی بەر لە بەڕێوەچوونی كۆنگرەی قاهیرە كرابوو، پاشگەز بوونەوە و بەڵێنەكانیان جێبەجێ نەكرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار