نێچیرڤان بارزانى : خۆشحاڵم ، كه زانكۆی سۆران له‌م ماوه‌یه‌دا توانیویه‌تی زۆر په‌رۆشانه كار بۆ كواڵێتی بكات

سۆران- تایبەت بە KDP.info / به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كار و پڕۆژه‌كانی كه‌مپی نوێ و ده‌ستكه‌وت و چالاكییه ئه‌كادیمیه‌كانی زانكۆی سۆران، ئێواره‌ی دووشه‌ممه 16ى ئه‌یلوولى 2013، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی زانكۆی سۆرانی كرد و له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و ستافێكی ئه‌كادیمی و كارگێڕییه‌وه، پێشوازی كرا.
له میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كێ له باڵاخانه‌كانی كه‌مپی زانكۆدا، سه‌رۆكی زانكۆ پوخته‌یه‌كى له كار و پڕۆژه‌كانی كه‌مپه‌كه باس كرد و دواتر له یه‌كێك له هۆڵه ئه‌لیكترۆنیه‌كانی خوێندن، تیشكى خسته سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی هه‌ره گرنگی زانكۆی سۆران كه پڕۆژه‌ی به‌ئه‌لكترۆنیكردنی كه‌مپی زانكۆی سۆرانه. پاشان نموونه‌ی تاقیگه‌یه‌كی زانستی به‌سه‌ركرایه‌وه، دواتریش له هۆڵی كۆنفرانسه‌كان، سه‌رۆكی زانكۆ به كورتی باسی له دیدگه و تێگه‌یشتنی زانكۆی سۆران كرد بۆ خزمه‌تكردن به هه‌رێمی كوردستان و تێكڕای مرۆڤایه‌تی، هه‌روه‌ها باسی له قۆناغه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كانی مێژووی چوار ساڵه‌ی زانكۆی سۆران كرد.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له ووته‌یه‌كدا خۆشحاڵی و سه‌رسامیی خۆی نیشان دا بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه زانكۆی سۆران له‌و ماوه كورته‌ی ته‌مه‌نیدا به‌ده‌ستی هێناون و ئه‌وه‌ی له زانكۆی سۆران كراوه، به شتێكى چاوه‌ڕوانه‌كراوى له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها خۆشحاڵیى خۆی نیشان دا به‌وه‌ی كه زانكۆی سۆران له‌م ماوه‌یه‌دا توانیویه‌تی زۆر په‌رۆشانه كار بۆ كواڵێتی بكات و ڕوونى كرده‌وه كه ئه‌و دیدگایه‌ى زانكۆى سۆران بۆ كواڵێتی هه‌یه‌تى، هه‌مان ئه‌و دیدگایه‌یه كه حكوومه‌ت مه‌به‌ستیه‌تى. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند نهێنیی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی زانكۆی سۆران بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و زانكۆیه به باشترین شێوه سه‌ركردایه‌تی كراوه، نه‌ك ته‌نها به‌ڕێوه‌بردن.
له كۆتاییشدا ئامادیی هه‌موو هاوكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌رده‌وامیدان و سه‌رخستنی زانكۆی سۆران دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه بۆ له‌مه‌ودوا قۆناغێكی نوێی پشتگیری و هاوكاری له حكوومه‌ته‌وه بۆ زانكۆی سۆران ده‌ستپێده‌كات، چونكه شایسته‌ی ئه‌و پشتگیریه‌یه و ئه‌ركى حكوومه‌ته پشتگیرى لێ بكات.





