لە هێرشەکەی واشنتن دا 12 کارمەندی بنکەی چاودێری دەریایی ئەمریکا کوژراون

واشنتن - KDP.info/ لەئاکامی تەقەی چەکدارێکدا لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا ژمارەیەک کارمەندی بنکەی چاودێریی دەریایی کوژران. بەڕێوەبەر ئاسایشی گشتی واشنتۆن کاسی لاینەر رایگەیاند: لەو پەلامارەدا 12 کارمەندی بنکەی چاودێری دەریایی ئەمریکا کوژراون و چەند کەسێکی دیکە برینداربوون. لاینەر بە میدیاکانی راگەیاند: تەنیا یەکێ لە هێرشبەران بە مردوویی کەوتووەتە دەستی ھێزە ئاسایشپارێزەکان، بەڵام ئێمە دڵنیاین ھێرشەکە بەیەک کەس نەدراوە و کەسانی دیکەیش تێیدا بەشدارن. بەڕێوەبەر ئاسایشی گشتی واشنتۆن ئاماژەی دا بەلێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە و رایگەیاند: بە دواداچوونی رووداوەکە ڕادەستی پۆلیسی فیدراڵی FBI کراوە، بەڵام ئەوانیش تا ئێستا زانیارییان لەسەر ئەنجامدەران ئاشکرا نەکردووە. لەلایەکی دیکە پۆلیسی شاری واشنتۆن ئاشکرایکرد بەشوێن گومانلێکراوێکی ڕەش پێستدا دەگەڕێن کە لەکاتی پەلامارەکەدا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بە درێسی پۆلیسەوە دەردەکەوێ دەمانچەیەکی لوولە درێژی بەدەستەوەیەوە.




