٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ئیدانەی تەقینەوەکانی دیوانیە و کەربەلا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەینداروێکدا بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆرستیە وەحشیانیەی دوێنی ھەردوو شاری کەربەلا نەجەف دەکات کە ھاوڵاتیانی سڤیل کردبووە ئامانج.


لە راگەیندراوەکەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ھاتووە, بەوپەڕی ئەسەف و دڵتەنگیەوە ھەواڵی ئەو ھێرشە تیرۆرستیانەی دوێنی ھەردوو شاری کەربەلا و دیوانییەمان پێگەیشت کە دەرھەق بە ھاوڵاتیانی سڤیل و سەردانیکارانی مەزارەکان ئەنجامدرا و بووە ھۆی شەھید و برینداربوونی سەدەھا کەس.


بێ گومان ئەم ھێرشە تیرۆرستیانە ئامانج لێی دروستکردنی فیتنەی تائیفییە لە نێوان پێکھاتەکانی گەلی عێراق , بۆیە لەسەر سەرجەم لایەنەکان پێویستە یەکبگرن و بەرامبەر ئەم جۆرە پیلانە دارێژراوانە بوەستنەوە .


ئێمە لەسەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بەتوندی ئیدانەی ئەم دەستدرێژییە وەحشیانە دەکەین کە دەرھەق بە ھاوڵاتیان سڤیل ئەنجام دەدرێت , پرسەو سەرخۆشی خۆشمان ئاراستەی کەس و کاری قوربانیان دەکەین , داواکاریشین لە خوای میھرەبان سەبووریان بدات و شەھیدان بەبەھشتی خۆی شاد بکات , ھیوای چاکبوونەوەی زووش بۆ برینداران دەخوازین.

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار