نێچیرڤان بارزانى: مه‌رجى سه‌ره‌كیى سه‌ركه‌وتنمان یه‌كبوون و یه‌كڕیزیمانه

له درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگاى دهۆك، دواى نیوه‌ڕۆى دوێنێ سێشه‌ممه 3ى ته‌ممووزى 2012 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به ئاماده‌بوونى ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان پارێزگارى دهۆك، له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه، به تێروته‌سه‌لى تێبنى و سه‌ره‌نج و بۆچوونى خۆیان ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى كارگێڕى و به‌ڕێوه‌بردن و دیارترین ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى له بواره جیاجیاكانى خزمه‌تگوزارى له سنوورى پارێزگاى دهۆكدا هه‌ن، خسته ڕوو و چه‌ندین پێشنیاریان بۆ چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و دابینكردنى پێداویستیه‌كان پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه دا كه بۆ به‌ڕێوه‌چوونى ڕێكوپێكترى كاروبارى هاووڵاتیان و پێشكه‌شكردنى باشترى خزمه‌تگوزارییه‌كان، حكوومه‌ت هه‌نگاوى پێویست ده‌نێ و بڕیارى پێدانى ده‌سه‌ڵاتى زیاتریش به پارێزگاكان هه‌ر له چوارچێوه‌ى ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندایه. هه‌روه‌ها جه‌ختىیشى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ له پارێزگاكان؛ پارێزگار ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زیرانى پارێزگا و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاش ڕۆڵى په‌رله‌مانى پارێزگا بگێڕێت. سه‌رۆكى حكوومه‌ت هیواشى خواست كه ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا په‌یوه‌ندیى باشى له‌گه‌ڵ لایه‌نى كارگێڕیدا هه‌بێت و هه‌موو پێكه‌وه خزمه‌تى باشترى هاووڵاتیان بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانى هاته سه‌ر باسى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان و ڕایگه‌یاند كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتى خۆیدا بكرێن، به‌ڵام كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق له ڕووى ته‌كنیكییه‌وه ئاماده نیه و ناتوانێ له كاتى دیاریكراودا ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات. سه‌رۆكى حكوومه‌ت هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند ده‌بێ ڕێز له‌و سیسته‌مه دیموكراسییه بگرین كه له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و له‌گه‌ڵ كاتدا هه‌موو كه‌موكوڕى و كێشه و گرفته‌كانى چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى له پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه وێڕاى كه‌موكوڕییه‌كان، به‌ڵام پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌وام له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و ده‌بێ كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ساڵ به ساڵ كارى باشتر بكرێت. تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه جاران هاووڵاتى خه‌مى ئاسایشى بوو و به‌رده‌وام داواى دابینكردن و پاراستنى ئاسایشى ده‌كرد، به‌ڵام له سایه‌ى پێشكه‌وتنه‌كانى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان، هاووڵاتى ئێستا باس له خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كات و داواى باشتركردنى بواره‌كانى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده و ئاو و كاره‌با ده‌كات، كه ئه‌مانه‌ش هه‌مووى ئه‌ركى حكوومه‌تن و ده‌بێ دابینیان بكات.
ده‌رباره‌ى دابینكردنى سووته‌مه‌نى بۆ پێداویستییه‌كانى ڕۆژانه‌ى هاووڵاتیان و بۆ وه‌رزى داهاتوو سه‌رما و وێستگه‌كانى كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند:"حكوومه‌تى عیراق یان ده‌بێ به‌شى هه‌رێمى كوردستان بدات كه مافێكى ده‌ستووریى خۆمانه، یانیش حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى خاوى خۆى ده‌نێرێته ده‌ره‌وه و به‌شى خۆى له پێداویستییه‌كانى سووته‌مه‌نى به پاڵێوراوى له ده‌ره‌وه ده‌هێنێت.
له وه‌ڵامى پرسیارێكى ئه‌نجوومه‌نیشدا ده‌رباره‌ى پڕۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون، سه‌رۆكى حكوومه‌ت ڕایگه‌یاند كه پڕۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون بۆ ماوه‌یه‌ك ڕاگیراون تاكو حكوومه‌ت بتوانێت میكانیزمێكى وا بدۆزێته‌وه كه ئه‌م پڕۆژانه زیاترین سوودیان بۆ خه‌ڵكى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بێت و له به‌رژوه‌ندیى ئه‌واندا بێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا كه بینایه‌كى شایسته بۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك دروست بكرێت، هه‌روه‌ها له مه‌سه‌له‌ى دامه‌زراندندا پێویستیى به‌رچاوى پارێزگاى دهۆك ڕه‌چاو بكرێت و به‌شى هه‌ره زۆرى پێداویستیه‌كانى له پلانى دامه‌زراندنى ئه‌مساڵدا چاره‌سه‌ر بكرێت.
له كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانى هاته سه‌ر باسى گرنگیى یه‌كێتى و یه‌كڕیزیى خه‌ڵكى كوردستان و كۆده‌نگیان له سه‌ر پرسه نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و گوتى:"مه‌رجى سه‌ره‌كیى سه‌ركه‌وتنمان یه‌كبوون و یه‌كڕیزیمانه له سه‌ر مه‌سه‌له نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و سه‌ره‌ڕاى هه‌موو جیاوازییه‌كان؛ ده‌بێ پره‌نسیپى هاووڵاتیبوون له هه‌رێمى كوردستان، ڕێزى لێ بگرێت.




