حه‌سه‌ن رووحانی داوای له سوپای پاسداران كرد خۆیان له كاری سیاسی دوور بگرن

ئێران – KDP.info/ به گوێره‌ى ئاژانسى ده‌نگوباسى قوتابیانى ئێران، حه‌سه‌ن رووحانى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته داواى له هێز پاسداره‌كانى كردووه كه‌وا له كارى سیاسى دوور بكه‌نه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك له خۆیان له كارى هه‌ڵنه‌قوڵێنن. وه‌ك ئاژانسه‌كه روونى كرده‌وه، رووحانى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، كه ده‌بێت هێز پاسداره‌كان ده‌ست له ناو كاروبارى سیاسى دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌تى ئێران وه‌رنه‌ده‌ن و گوتیشى: له‌و كاته‌ى له ژیان مابوو سه‌ید رووحوڵڵا موسه‌وى خومه‌ینى سه‌رۆكى پێشووترى ئێران فه‌رمانى دابوو كه‌وا ده‌بێت ته‌واوى هێز پاسداره‌كان له كارى دامه‌زراوه سیاسیه‌كانى حكوومه‌ت دوور بخرێنه‌وه. سه‌رۆكى ئێران روونیشى كرده‌وه، هێز پاسداره‌كانى ئێران ئه‌ركێكى له‌وه گه‌وره‌ترى له سه‌ر شانه ئه‌ویش پاراستنى خاك و گیانى گه‌لى وڵاته‌كه‌یانه و بۆیه ده‌بێت ته‌نها ئه‌ركى خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.




