٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى: چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئاوى ده‌ڤه‌ره‌ جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌رنامه‌ى كارى حكومه‌تدایه‌

سەرچاوە: Rudaw

سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4/7/2012 رێزدار نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پرۆژه‌ى ئاوى (خراب – دێم)ى له‌ پارێزگاى دهۆك كرده‌وه‌، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ به‌ یه‌كێك له‌ پڕۆژه‌ ستراتیژییه‌كان داده‌نرێت ‌و رێژه‌یه‌كى زۆرى پێویستى ئاوى خواردنه‌وه‌ بۆ شارى دهۆك و سنوورى پارێزگاكه‌ دابین ده‌كات.

لەرێورەسمی كردنەوەی پرۆژەكەدا رێزدار نێچیرڤان بارزانى له‌ وته‌یه‌كدا گرنگى پڕۆژه‌كه‌ى خسته‌روو و ئاماژه‌ى به‌ هه‌ڵوێستى لایه‌نى جێبه‌جێكارى پرۆژه‌كه‌ كرد كه‌ كاتێك بڕیارى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه‌درا به‌بێ واژۆكردنى هیچ گرێبه‌ستێك كاره‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌، لەوبارەیەشەوە بەرێزیان گوتى "ئه‌وان بڕوایان به‌ به‌ڵێنى حكومه‌ت هه‌بوو و بۆیه‌ ئه‌م پرۆژه‌ گرنگه‌یان جێبه‌جێ كرد".

هەروەها سه‌رۆكى حكومه‌ت گوتى: چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئاوى ده‌ڤه‌ره‌ جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین ‌و له‌ به‌رنامه‌ى كارى حكومه‌تدایه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار