٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی حكومەت پرۆژەی گەشتیاری كۆرك تەلەفریكی به‌ فه‌رمی كرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_تایبەت بەKDP.info/ رۆژی دووشەمە رێكەوتی 16/9/2013 بە شێوەی فەرمی پرۆژەی كۆمەلەگەی گەشتیاری كۆرەك تەلەفریك لە لایەن سەرۆكی حكومەتی هەریمی كوردستان كرایەوە
بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پاریزگای هەولێر و سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار و قایمقامەكانی ناوچەكە و چەندان بەرپرسی حكومی و كەرتی تایبەت پرۆژەكە بە فەرمی لە لایەن سەرۆكی حكومەتی هەریم ( نیچیرڤان بارزانی) كرایەوە . سەرۆكی حكومەت لە وتاریكیدا كە بەم بۆنەیەوه‌ پیشكەشی كرد زۆر بە بایەخەوە باسی پرۆژە گەشتیاریەكەی كرد و بە هەنگاویكی زۆر گرنگی وەسفكرد، هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد كە كەرتی گەشتیاری بۆ كوردستان زۆر گرنگە بۆیە لە كابینەی حەوت زۆر گرنگی بە پەرەپێدانی گەشتیاری دراوە و لە داهاتوو گرنگی زیاتری پێدەدەن.
دواتر مستەر پیتەر لە وتاریكدا ئاماژەی بەوەدا كە ئەم پرۆژەیە لەسەر ئاستی جیهان زۆر پربایەخ و ستراتیجی و گرنگە، هەروەها گوتی هەندیك یاری لەم پرۆژەیەدا لەسەر ئاستی جیهان تەنها لە 5 ولاتدا هەیە، بۆیە ئەمە پێشكەوتنێكی گرنگە بۆ گەشتوگوزاری كوردستان. هیوای خواست كە كوردستان ببیتە ولاتیكی سەر بەخۆ.
ئەم كۆمەلگە گەشتیاریە بە دووری 110كم دەكەوێتە باكوری شاری هەولێر لە دەفەری سۆران لەسەر بەرزای چیای كۆرەك دروستكراوە، لە رێگەی تەلەفریك لە نزیك هاوینەهەواری بێخال بۆ ماوەی 4كم بە بەرزایی 75م بە تەلەفریك بە ئاسمان دەفریت و دەگەیتە ناو كۆمەلگە گەشتیاریەكە. كۆمەلگەكە پێكهاتووە لە چیشتخانە و كافتریا و شوێنی پشودان و 10 جۆر یاری كە فرین و خلیسكانە دوو یاری سەرەكین، هەروەها 37 مۆتێل لە خۆ دەگرێت. كۆمەلگاكە دەروانێتە سەر دەڤەری سۆران و هاوینەهەوارەكانی بیخال و گەلی و چەندان دیمەنی سروشتی جوانی دەڤەرەكە. پرۆژەكە لە لایەن كەرتی تایبەت( كمبانبای دارین) دروست كراوە و حكومەتی هەرێم هاوكاری كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار