گۆلته‌ن قشاناق: به‌ده‌په ئاگاداری ناوه‌ڕۆكی پاكێجی دیموكراتیزاسیون نییه

دیاربه‌كر- KDP.info/ دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئاگادار بوونی ئوجه‌لان و به‌ده‌په له ناوه‌ڕۆكی پاكێجی نوێ دیموكراتیزازسیونی توركیا، هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په رایگه‌یاند كه ئه‌وان وه‌كو به‌ده‌په ئاگایان له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پاكێجه نییه.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی تورك تایم بڵاویكرده‌وه كه هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په گۆلته‌ن قشاناق له میانه‌ی سه‌ردانێكی خۆی بۆ دیاربه‌كر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به قۆناغی چاره‌سه‌ری و پاكێجی نوێ دیموكراتیزاسیون رایگه‌یاندووه كه حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی پرسی كورد جدی نییه ئه‌گه‌ر جدی بوایا ئه‌وا كۆتایی به دۆزه‌كانی كه‌جه‌كه ده‌هێنا چونكه ئه‌و دۆزانه گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی به‌رده‌م قۆناغی چاره‌سه‌ری پرسی كوردن.
سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی پاكێجی نوێ دیموكراتیزاسیونی توركیایش قشاناق ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئاكه‌په به ته‌نیا ئه‌و پاكێجه‌ی ئاماده‌كردووه و بیروڕای هیچ كه‌سێكی وه‌رنه‌گرتووه و ئه‌وانیش وه‌كو به‌ده‌په ئاگایان له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پاكێجه نییه.




