هۆداپار: په‌روه‌رده به زمانی زگماكی داواكاری گه‌لی كورده به گشتی

دیاربه‌کر - KDP.info/ دوای ره‌ت كردنه‌وه‌ی داواكاری كورد بۆ په‌روه‌رده به زمانی زگماكی و جێنگیرنه‌کردنی مافی په‌روه‌رده کردن به زمانی زگماكی له نێو ده‌ستووری نوێ توركیادا پارتی دۆزی ئازاد (هۆداپار)یش ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی حكومه‌تی توركیا كرد و رایگه‌یاند كه حكومه‌ت نایه‌وێ داواكارییه‌كانی گه‌لی كورد جێبه‌جێ بكات.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی حورسه‌دا بڵاویكرده‌وه كه سه‌رۆكی گشتی هۆداپار زه‌كه‌ریا یاپیجی ئوغڵو رایگه‌یاندووه كه چه‌ندین ساڵه كورد داوای په‌روه‌رده به زمانی زگماكی خۆی ده‌كات به‌ڵام حكوومه‌ت ئه‌و داواكارییه ره‌د ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌یش سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌یه له به‌رامبه‌ر كورد و ناسنامه‌ی كوردی له توركیا.
زه‌كه‌ریا یاپیجی ئوغڵو ئاشكرای كردووه كه داواكاری په‌روه‌رده به زمانی زگماكی ته‌نیا داواكاری په‌كه‌كه نییه به‌ڵكو داواكاری گه‌لی كورد به گشتییه بۆیه حكوومه‌ت نابێت به هۆی په‌كه‌كه‌یه‌وه داواكاری گه‌لی كورد ره‌د بكاته‌وه.
ناوبراو جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر بێت‌و حكوومه‌ت له سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ناتوانێت پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكات.




