لە ئەمریکا هێرش کرایە سەر بنکەیەکی دەریاوانی و چهند کوژراو بریندار لێكهوتهوه

واشنتن – KDP.info / لە ئەمریکا تەقە لە بنکەیەکی دەریاوانی سەربازی واشنتن کرا بە هۆیەوەش بە پێی زانیارییەکانی سەرەتایی کە رۆژنامەی دەلی نیوز بڵاویکردۆتەوە ، کەسێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش برینداربوو ، لەلایەکی دیکەوە تەلەفزێۆنی ناوخۆی ئەو وڵاتە بڵاویکردۆتەوە کە بێجگە لەکوژرانی کەسێک زیاتر لە پێنج کەسی دیکەش لەم هێرشەدا برینداربوونە و تەقەکارانیش بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتوون، پۆلیسیش لە باڵاخانەی ژمارە 197 ی نزیک ناوچەکە بەدوای گوومان لێکراوان دەگرێت و ئەو ناوچەیەی کۆنترۆل کردووە ، هاوکات کەناڵی جەزیرە ئینگلش بڵاوکردەوە کە پتر لە 25 کەس بە هۆی ئەو هێرشە چکدارییە برینداربوونە و لە نێو بریندارەکانیش دا فەرمانبەری دەریاوانی ئەمریکی تێدایە، وەک راگەینراوە ، هێرشەکە لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا بۆ سەر بنکەیەکی دەریاوانی سەربازی ئەو وڵاتە بووە پۆلیسیش ناوچەکەی داخستووە لەهاتووچۆو گومان هەیە کرداری تیرۆریستی بێت.




