یەکەمین فڕۆکە لەشاری ھەولێرەوە گەییشتە غازی عەنتاب

هەولێر – KDP.info/ یەکەمین فڕۆکە لەشاری ھەولێرەوە گەییشتە غازی عەنتاب و بەوە یەکەمین گەشتی ئاسمانیی نێوان ئەو دوو شارە دەستیپێکرد.گەشتەکە بۆ یەکەمجار رۆژی ١٥ی ئەیلول ئەنجامدرا لەڕێی فرۆکەی CRJ 900کە سەر بە ھێڵی ئاسمانیی عێراقە. لەکاتی گەیشتنی فڕۆکەکە کە تەنیا دوو سەرنشینی لەھەولێرەوە ھەڵگرتبوو لەلایەن بەرپرسانی باڵوێزخانەی عێراق لەغازی عەنتاب و نوێنەریھێڵی ئاسمانیی عێراق لەتورکیادا پێشوازیی لێکرا. دوابەدوای مەراسیمی پێشوازیی لەلایەن ئەو تیمەی گەشتەکەی ئەنجامدابوو ئاھەنگێک ساز کرا. باڵوێزی عێراق لەگازیعەنتاب (سەباح ئەلدەباغ)لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ رایگەیاند: خوازیارین ئەم گەشتە ببێتە سەرەتایەکی باشی بۆ ھاتووچۆی نێوانھەولێرو غازی عەنتاب، ئەوەی لە تواناماندا بوو ئەنجامماندا، باوەڕمان وایە خزمەتێکی باش بە بواری ئابووریی و ڕۆشنبیریی و کۆمەڵایەتی دەکات. ھەروەھا بەم کارە توانرا کاتێکی زۆر بۆ بازرگانان بگێڕینەوە، چونکە پێشتر ناچار بوون بە رێی وشکانیدا گەشت بکەن، بەڵام ئێستا بە تەنیا سەعاتێ دەگەنە جێی مەبەست، (شەبنەم ئاسلی تۆپچو) بەرپرسی کۆمپانیای کاروبارینوێنەرانی ھێڵی ئاسمانیی عێراق – تورکیا گوتی : ئەمڕۆ بەنیشتنەوەی یەکەم فڕۆکە لەشاری ھەولێرەوە بەرھەمی ماندووبوونی چەند مانگەمان چنییەوە. گەشتی نێوان ئەو دوو شارە لە هەفتەدا ڕۆژانی (یەکشەممە و پێنجشەممە) ئەنجام دەدرێ، سەعات 20:00لە ھەولێرەوە بەرەو غازی عەنتابو سەعات 22:00لەغازی عەنتابەوە بۆ ھەولێر گەشتەکان بەڕێخرێن. شەبنم تۆپچوھەروەھا گوتی: خوازیارین فڕۆکەکان لەکاتی گەشتدا پڕ بن لەنەفەر و لە داھاتوودا بتوانین ھەموو ڕۆژێ گەشتەکاننمان ئەنجام بدەین نەک لەحەفتەیەکدا دوو رۆژ بێ.




