هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق، دژی به‌كار هێنانی هێزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سوریان

بەغدا – KDP.info/ راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق، دژی به‌كار هێنانی هێزی سه‌ربازین بۆ سه‌ر وڵاتی سوریا و داواده‌كه‌ن، قه‌یرانی سوریا به رێگه چاره‌ی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت. بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق، (وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكایەتی كۆماری عێراق له نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه. عه‌لی موسه‌وی، راوێژكاری راگه‌یاندنی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئاشكراكرد و رایگه‌یاند: هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه، دژی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازین، بۆ سه‌ر وڵاتی سوریا و داواده‌كه‌ن، قه‌یرانی سوریا به رێگه چاره‌ی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت. راوێژكارەکەی نوری مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مالیكی داوای له حكومه‌ته‌كه‌ی كردووه ئاماده‌ی هه‌مو پێشهاتێك بن كه له ناوچه‌كه رووده‌دات و ئاماده‌باشی ته‌واوی بۆ بكه‌ن. وەک موسەی رایگەیاند: عێراق پێی وایە بنەمای دیالۆگ تەنیا رێگای دروستە بۆ یەکلاکردنەوەی قەیرانەکانی ئەو وڵاتە.




