ماڵی پارێزگاری دیاله دهتهقێنرێتهوه

دیالە - KDP.info/ ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لەپارێزگای دیالە ماڵی پارێزگاریان تەقاندۆتەوە، بەڵام هیچ زیانێكی بەدواوە نەبووە. بەپێی هەواڵێكی سایتی ئەینە شەوی رابردوو، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لەڕێگەی بۆمبی چێندراو ماڵی (عومەر حەمیری) پارێزگاری دیالەیان لەناوچەی حەدید تەقاندۆتەوەو بەوهۆیەشەوە بەشێكی زۆری خانوەكە وێران بووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی بەدواوەنەبووە. پۆلیسی پارێزگای دیالە رایگەیاند، لەكاتی تەقاندنەوەی خانووەكەی پارێزگاردا، هیچ یەكێك لەئەندامانی خانەوادەی لەماڵ نەبوونەو دواتریش هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردن كردووە. وەک پۆلیس رایگەیاندووە ئەو کارە بەرنامە رێژی بۆ کراوە، ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە ماوەیەکی زۆر چاودیران خستۆتە سەر مالەکەی پارێگاری دیالە مەبستیان نەبووە ناوبرا بکوژن، چوونکە ئهو کاتەی کارەکە ئەنجامدراوە هیچ کەس لەماڵ نەبووە.




