سنە : 4 بهندکراوی کورد هەفتەی داهاتوو لە سێدارە دەدرێن

ئێران - KDP.info/ بەرپرسانی گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج، 4 بهندکراوی کوردیان ئاگادار کردۆتەوە کە هەفتەی داهاتوو لە سێدارەیان دەدەن، چوار بهندکراوه کوردهکه بە ناوەکانی (حامید ئەحمەدی، کەماڵ مەلایی، جەمشید و جەهانگیر دێهقانی) لە لایەن بەرپرسێکی گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەجەوە ئاگادار کراونەتەوە کە ئەگەر کێشەیەکی تایبەت نەیەتە پێش، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە سێدارەیان دەدەن، بە پێی هەواڵی NNSROJ یەکێک لەو چوار گیراوانە، زانیارییەکەی بۆ هەواڵدەری چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران پشتڕاست کردۆتەوە.ئەو گیراوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکات رایگەیاندووە: کە خۆی و هاوڕێکانی خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانن و بەتۆمەتی پڕۆپاگەندەی ئاینی لە مزگەوتەکان و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە سووکایەتی سیستماتیک بە موسوڵمانانی سوننی هیچ تاوانێکیان ئەنجام نەداوە بەڵام هەر بە هەمان هۆکار قۆڵبەست و زیندانی کراوین. بە پێێ هەواڵەکە زیاتر لە ١٥٠ بهندکراوی ناسراو بە سەلەفی لە گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەجدا بەند کراون. بەشێکی بەرچاو لەو ژمارەیه ، بهندکراوی کوردن و زیاتر لە ٢٠ کەسیان حوکمی لە سێداروەدانیان بۆ دهرکراوه .




