لە موسڵ بە هۆی کرده‌وه‌یه‌کی خۆکوژیه‌وه 11 کەس کوژران و بریندار بوون

موصڵ - KDP.info/ لە دەرنجامی هێرشێکی خۆكوژیی له پارێزگای نه‌ینه‌وا، كوژران و برینداربوونی 11 كه‌سی لێكه‌وته‌وه، له‌نێو برینداره‌كاندا، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری ژووری عه‌مه‌لیاتی ئه‌و پارێزگایه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا برینداره . سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا بهKDP.info ی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، كه‌سێكی خۆكوژ، له‌ڕێی پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو، له‌نزیك خاڵێكی پشكنین له ناوچه‌ی ته‌یه‌ڕان له باشووری موسڵ خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێك كوژراوه‌و 10ی دیكه‌ش بریندار بوون. ژمارەیەک لە بریندارەکانیش بە هۆی سەختی برینەکانیان رەوشیان خراپە و پیشبینی بەرزبوونەوەی ژماره‌ی کوژراوه‌کانیش دەکرێت. ئه‌و سه‌رچاویه ئەمنییە ئەوەشی راگەیاند: له‌نێو برینداره‌كاندا عه‌مید روكن ئیسماعیل ئه‌لجبوری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری ژووری عه‌مه‌لیاتی نه‌ینه‌وا برینداره و دەست بەجێ لە گەڵ بریندارەکانی دیکە رەوانەی نەخۆشخانە کراون و رێوشوێنی ئەمنیش بۆ لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که گیراوەتەبەر .




