٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

باراک ئۆباما: ھەتا ئەسەد لە دەسەڵات بێ شەڕو پێکدادان ھەر بەردەوام دەبێ

سەرچاوە: KDP.info
واشنتۆن - KDP.info‌/ باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئەمریکا لە میانەی بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ئاشکرای کرد : کە ڤلادیمێر پۆتین بەتەواوی پارێزگاری لە بەشار ئەسەد  دەکات، و لەبارەی سوریاوە، ئەمریکاو روسیا بۆچوونی تەواو جیاوازیان لەگەڵ یەکتر ھەیە. ئۆباما لەو بارەیەوە گووتی : راستە لەبارەی سوریاوە لەگەڵ روسیا جیاواز بیردەکەینەوە، بەڵام ھەردوو لامان کۆکین لەسەر ئەوەی  چۆن ڕێگری لە تیرۆر بکەین.  من بە پۆتنیم  گوتووە ھەتا بەشار ئەسەد لەسەر دەسەڵات بێ شەڕو پێکدادان لەو وڵاتە ھەر بەردەوام دەبێ، ئەمریکا خوازیاری بەکارھێنانی چەک نییە لە دژی سوریا، ھەموو نیگەرانی ئێمە لەبارەی بەکارھێنانی چەکی کیمیاییە، لەبارەی ئێرانیشەوە ھەمان بۆچوونمان ھەیەو کۆشش دەکەین بەڕێی دیپلۆماسی چارەسەری پرسی  بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بکەین. ئۆباما ھۆشداریی دایە ئێران و رایگەیاند: خواستی ئەمریکا بۆ وتوێژکردن لەگەڵ ئێران ناکرێ بیرێکی وا لای کاربەدەستانی ئێران دروستکا کە ئەمریکا ھێزبەکارناھێنێ لەدژی بەرنامەی ئەتۆمیەکەی، ئەوەی ئێران زۆر گەورەترە لەچاو چەکی کیمیایی سوریا. ئۆباما ئاشکرای کرد کە  تا ئێستا چەندین جار لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری نوێی ئێراندا نامەیان گۆڕیوەتەوە بەڵام ڕاستەوخۆ پەیوەندیی تەلەفۆنییان نەبووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار