٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وه‌زیری‌ شه‌هیدان: كه‌سوكاری‌ 18 پاكیزه‌كه‌ی‌ ئه‌نفال ئه‌و شه‌ش كچه‌ ناناسن كه‌ له‌گرته‌ ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌ركه‌وتوون‌

سەرچاوە: KDP.info
هه‌ولێر KDP.info/ ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئه‌نفال و کاروباری شه‌هیدان له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و خانمانه‌ی‌ له‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌دا ده‌رده‌كه‌ون كه‌ له‌میسره‌وه‌ هێنراوه‌ته‌وه‌ كوردستان‌‌ كه‌سوكاری‌ 18 كچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كه‌ ده‌ڵێن "نایانناسین".

له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌ی‌ رابردودا له‌رێگه‌ی‌ بازرگانێكی‌ كورده‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی‌ كچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كان له‌ وڵاتی‌ میسر كراو گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی‌و چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی‌ له‌ سه‌ر شه‌ش كچی‌ ره‌وانه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانكرده‌وه‌.
ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئه‌نفال و کاروباری شه‌هیدان،‌ ده‌رباره‌ی‌ زانیاریه‌كانی‌ ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ به‌ به‌شی‌ كوردی‌ رادیۆی ده‌نگی‌ ئه‌مریكای‌ راگه‌یاندوه‌‌ “ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌مان نیشانی‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌و 18 كچه‌ ئه‌نفالكراوه ‌داوه‌و له‌ ڤیدیۆکاندا خانمه‌کان به‌ کوردی قسه‌یان ده‌کرد، به‌ڵام که‌سوکاری 18 خانمه‌ ئه‌نفالکراوه‌که‌ وتیان ئه‌وانه‌ ناناسین”.
له‌زنجیرە درامای “نیران صدیقە” كە لەكەناڵی ئێم بی سی پەخشكرا جارێكی دیكە كەیسی "فرۆشتنی" 18 كچە ئەنفالكراوی كورد بە وڵاتی میسرو كارپێكردنیان لەیانە شەوانە‌كاندا گەرمكردەوە كە بەپێی بەڵگەنامەیەك لەپرۆسەی ئەنفالدا فرشراون هەرچەندە تائێستا دروستی ئەو بەڵگەنامەیە نەسەلمێنراوە.
ئارام ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌دات ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌ت له‌هه‌وڵه‌كانی‌ خۆیان به‌رده‌وامن بۆ به‌دواداچوون‌و زانیاری‌ نوێ‌ ده‌رباره‌ی‌ چاره‌نوسی‌ ئه‌و كچانه‌.
له‌كۆتایی هه‌فته‌ی‌ رابردووشدا سەرۆكایەتی ماوه‌ ته‌واوبوی‌ هەرێم، ده‌رباره‌ی‌ چاره‌نوسی‌ 18 كچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردبوو كه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی‌ بارزانی‌ داواكراوه‌ كه‌ لیژنەیەك لە حكوومەتی هەرێم پێك بهێنرێت و لەگەڵ ئەو كەسەی كە ئیدیعا دەكات بەڵگەی لەبەردەست دایە سەردانی وڵاتی مسر بكەن زانیاریی تەواو بەدەست بێنن.
لەتەمموزی ساڵی 2003 راگەیاندنە كوردیەكان ئەو بەڵگەنامەیەیان بڵاوكردەوە كە دەزگای هەواڵگری پارێزگای كەركوك بەشێوەیەكی نهێنی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری عێراقیان كردوەو تیایدا هاتوە "ەپرۆسەی ئەنفالی یەكەم‌و دوەمدا كۆمەڵێك كچمان دەستبەسەر كردوە كە تەمەنیان لەنێوان 12-29 ساڵیدایەو بەپێی فەرمانی ئێوەش كۆمەڵێك لەو كچانەمان رەوانەی یانە شەوانەكانی كۆماری میسر كردوە

هەواڵی پەیوەندیدار