پەرلەمانتارێکی کورد: ئەگەر یەک بازنەیی نەبێت دەنگ بەیاسای ھەلبژاردن نادەن

بەغدا - تایبەت بKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت: ئەگەر یاسای ھەلبژاردنەکان یەک بازنەیی نەبێت لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی دەنگی پێنادات.
مەھد حاجی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەKDP.INFOراگەیاند: تاوەکو ئێستا کێشەی نێوان کوتلەکان لەبارەی یاسای ھەلبژاردنەکان یەکلایی نەبۆتەوە ،ھەر بۆیەش نەخراوەتە دەنگدانەوە.
مەھدی حاجی گوتیشی: زۆرینەی لایەنەکان داوادکەن ھەلبژاردن فرە بازنەیی بێت،بەڵام ئێمەی کورد داوادکەین یەک بازنەیی بێت،چونکە ئەگەر فرە بازنەیی بێت ژمارەیەکی زۆری دەنگی ئێمە دەفەوتێت،لەبەرئەوەی دەنگدەرانی ئێمە لەھەموو شارەکانن.
حاجی رونیشیکردوە،ئێمە سورین لەسەر ئەوەی پێویستە ھەلبژاردن یەک بازنەیی بێت،گەرنا دەنگ بە یاسای ھەلبژاردن نادەین.




