٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرێوبەری کەرەستەی خۆراکی ھەولێر: تائێستا ئاگادار نەکراوینەتەوە بۆ دابەش کردنی پارەی قەرەبووی خۆراکی مانگانە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر - تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری کەرستەی خۆراکی ھەولێر ئاشکرایکرد،تاوەکو ئێستا بەھیچ شێوەیەک ئاگادارنەکراون بۆ دابەشکردنی پارەی قەرەبوی بەشەخۆراکی مانگانە.

نوزاد سابیر بەرێوبەری کەرستەی خۆراکی ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند:تاوەکو ئێستا لەلایەن پارێزگای ھەولێر ئاگادارنەکراون بۆ دابەشکردنی پارەی قەرەبووی بەشە خۆراکی مانگانە وتەنھا لە راگەیاندن ئەم ھەواڵەیان بیستووە.

نوزاد سابیر گوتیشی:ئەگەر پارەکە دابەشبکرێت لە ھەرێمی کوردستان لە ھەرسێ پارێزگا پێکەوە دابەشدەکرێت،گەرنا ناکرێت لە پارێزگایەک دابەش بکرێت ولەپارێزگایەکی دیکە دابەش نەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە بەڕێوبەری کۆمپانیایی دابەشکردنی خوراک لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاندوە، بەفەرمانێکی پارێزگاری سلێمانی لیژنەکانیان دەستبەکاربوون، بۆ ئەوەی دەستبکەن بەدابەشکردنی پارەی قەرەبووی فەوتاویی بەشەخۆراکی ھاوڵاتیان وسەرجەم کاروبارەکانی پێدانی قەرەبووەکە کۆتاییان پێھاتووە، لەدوو ڕۆژی داھاتووشدا دەستدەکرێت بەدابەشکردنی.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە لەبری نەدانی چەند مادەیەکی خۆراکی مانگانە ھەر ھاوڵاتیەک بە بری 25ھەزار دینار قەرەبوو بکرێتەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار