له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی گه‌ڵاڵه قوتابخانه‌یه‌كی 12 پۆلی كرایه‌وه

سۆران - KDP.info/ له مه‌راسیمێكدابه ئاماده‌بوونی به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى گه‌ڵاڵه و نوره‌دین گۆرۆنى كارگێرى لقى26ى گوڵان و چه‌تۆ ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى چۆمان و نوێنه‌رانى حكومی و حزبى و خه‌ڵكی ناوچه‌كه، له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی گه‌ڵاله قوتابخانه‌یه‌كی 12 پۆلى كرایه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێى گه‌ڵاڵه (كاروان كه‌ریمخان) تایبه‌ت به kdp.info راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی گه‌ڵاله بۆ زیاتر گرنگی دان به كه‌رتی په‌روه‌رده له‌سه‌ر بوودجه‌ی په‌ڕه‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر به گوژمه‌ی ملیارێك و 60 ملیۆن دینار به ئاماده‌بوونی به‌رپرسان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه قوتابخانه‌یه‌كی 12 پۆلی كرایه‌وه، لێره به دواوه قوتابیانی دواناوه‌ندى سه‌نته‌ری ناحیه‌و ده‌وروبه‌ر ده‌توانن له‌و قوتابخانه‌یه‌دا درێژه به خوێندن بده‌ن". جێى باسه ناحیه‌ى گه‌ڵاڵه ته‌نها یه‌ك قوتابیخانه‌ى تر‌ى سه‌ره‌تایى 6 پۆلى لێ بوو، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر كۆنى ئه‌و قوتابخانه‌یه وا بریاره له‌و قوتابخانه 12 پۆلیه ده‌وامى سه‌ره‌تایشى لێ بكرێ..




