د. رۆژ نوری شاوهیش: ساڵی ٢٠١٤ داھاتی ناوخۆی عێراق دهگاتە ١٥٠ ملیار دۆلار

دکتۆر رۆژ نوری شاوهیس جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: داھاتی بەرھەمی ناوخۆی عێراق لە ساڵی 2014 دا دەگاتە 150 ملیار دۆلار، کە 100 ملیاری لە نەتەوه دهست دهکەوێت.
لەمیانەی مونتەدای کرانتس لە باکۆی پایتەختی ئازهربایجان، شاوهیس وتی: ئابووریی عێراق لەماوهی چەند ساڵی رابردوودا پێشکەوتنی بەرچاوی بەدهست ھێناوه، بەرھەمی ناوخۆ زیادی کردووه، لەگەڵ ئەوهشدا داھاتی تاک بەرزبۆتەوه.
ناوبراو ئاماژهی بەوهش دا کە، بەپێی پێشبینیەکانی سندوقی دراوی نێودهوڵەتی بەرھەمی ناوخۆی عێراق لە ساڵی 2014 دا دەگاتە 150 ملیار دۆلار.




