جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌ردانی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی كرد
ئێواره‌ی دوێنێ سێ شه‌ممه به‌ڕیز عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی حکه‌ه‌متی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد به ئاماده‌بوونی مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی راگه‌یاندنی سه‌ر به پ.د.ک به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ستایشى ڕۆڵى ڕاگه‌یاندنكاران و دامه‌زراوه‌كانى راگه‌یاندنه‌كانى سه‌ر به‌پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاریگه‌رییه و مامه‌ڵه‌ى به‌رپرسانه‌یان له‌هه‌مبه‌ر پێشهات و ڕووداوه‌كانى عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رپرسى مه‌كته‌بى راگه‌یاندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سوپاسى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئاماده‌بوونى له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا و داواكاریش بوو كه حكومه‌تى هه‌رێم پشتگیرى زیاتری راگه‌یاندنه‌كان و رۆژنامه‌نووسان بكات.




