كارسازه عه‌له‌وییه‌كان له دژی برایه‌تی عه‌له‌وی و سۆننه‌ن

ئه‌سته‌نبۆڵ - KDP.info/ دوابه‌دوای ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی دورست كردنی مزگه‌وت و جه‌مخانه له نێو یه‌ك باخچه و له پاڵ یه‌كتردا، ژماره‌یه‌كی زۆر له عه‌له‌وییه‌كانی توركیا به تایبه‌تی رێكخراو و سه‌ندیكا جیاجیاكانی عه‌له‌وییه‌كان ده‌ستیان به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا كرد.
له‌مباریه‌وه ماڵپه‌ڕی خه‌به‌ری كوردی بڵاویكرده‌وه كه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له كارساز و كۆمپانیاكانی عه‌له‌وییه‌كان له دژی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌ی برایه‌تی عه‌له‌وی و سۆننه‌كانن و دروست كردنی مزگه‌وت و جه‌مخانه له پاڵ یه‌كتردا به‌شێكه له پلانی له ناوبردنی عه‌له‌وییه‌ت و جه‌مخانه‌كانی عه‌له‌وییه‌كان.
كارساز و كۆمپانیا هونه‌رییه‌كانی عه‌له‌وییه‌كان وه‌كو سه‌یحان موزیكن ئانادۆلۆ موزیك، شاه پلاك، ئاردا موزیك، گوڤه‌رجین موزیك و ئاققیراز موزیك كه هی كارسازه عه‌له‌وییه‌كانن به بڵاو كردنه‌وه‌ی راگه‌یندراوێك ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له دژی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌ربڕیوه و به بیانووی پشتگیری كردنی كاناڵی ته‌له‌فزیونی جه‌م و رادیوی جه‌م له‌م پرۆژه‌یه كه له لایه‌ن سه‌رۆكی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن فه‌تحوڵلا گوله‌نه‌وه پێشكه‌ش كراوه، بریاریان داوه كه بایكوتیان بكه‌ن و هیچ جۆره به‌رهه‌مێكی خۆیان به كاناڵی جه‌م و رادیوی جه‌م نه‌ده‌ن.




