پولیسی ئێران له دژی ده‌ر كردنی ئه‌فغانه‌كانی ئێرانه

تاران- KDP.info/ دوای بڕیاری حكوومه‌تی ئێران بۆ ده‌ر كردنی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌فغانانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له ئێران ده‌ژین، پولیسی ئێران ناڕه‌زایه‌تی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌دا ده‌ربڕی.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی ئیسنا بڵاوی كرده‌وه كه فه‌رمانده‌ی پولیسی ئێران ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م ناڕه‌زایه‌تی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره ده‌ربڕیوه و گوتوویه‌تی" پولیسی ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت هه‌ر هه‌مووی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌فغانیانه له ئێران ده‌ر بكات.
ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر حكوومه‌ت بڕیارێكی به‌مجۆره‌ی ده‌ركرد و ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی ئه‌فغانی له ئێران ده‌ركرا به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه چه‌ندین كه‌رتی گرنگی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری ئێران رووبه‌رووی كێشه بوویه‌وه، چونكه ئه‌و كه‌رتانه له لایه‌ن كرێكاره ئه‌فغانییه‌كانه‌وه به‌ڕیوه ده‌بران.
ناوبراو جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆیش بریارێكی به‌مجۆره جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا حكوومه‌تی ئێران بۆ خۆی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت بۆیه پولیسی ئێران له دژی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیاره‌یه.




