پارێزگاى هه‌ولێر له‌هه‌مبه‌ر دیمانه‌یه‌كى سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره بۆ (PUKmedia) روونكردنه‌وه‌یه‌كى بلاو كرده‌وه

پارێزگاى هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌لامى به‌رێز سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و به‌رپرسى مه‌لبه‌ندى سێى هه‌ولێر ده‌داته‌وه ، كه له‌میانه‌ى دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ل سایتى پی ی‌و كه‌ى میدیا ئه‌نجامیداوه ، سه‌باره‌ت به هه‌ولێرو فه‌زاى ئازادییه‌كان و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و خزمه‌تكردن و چه‌ندین بابه‌تى تر لێدوانى داوه ، كه ئه‌مه‌ش ده‌قى روونكردنه‌وه‌ى پارێزگاى هه‌ولێره :-
بۆ / سایتى بی ی‌و كه‌ى میدیاى به‌رێز
رۆژنامه‌ى خه‌بات
رۆژنامه‌ى هه‌ولێر
ده‌زگاكانى تر‌ى راگه‌یاندنى كوردستان
بابه‌ت / روونكردنه‌وه
به‌رێز سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و به‌رپرسى مه‌لبه‌ندى سێى هه‌ولێر له‌میانه‌ى دیمانه‌یه‌كیدا كه له‌گه‌ل سایتى پی ی‌و كه‌ى میدیا ئه‌نجامیداوه ، سه‌باره‌ت به هه‌ولێرو فه‌زاى ئازادییه‌كان و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و خزمه‌تكردن و زۆر بابه‌تى تر لێدوانى داوه‌و قسه‌ى كردووه ، كه به پێویستى ده‌زانین وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌وه‌نده‌ى له رووه ئیدارییه‌كه‌و ئه‌و مه‌ودایه‌ى په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه هه‌بێت ئه‌م روونكردنه‌وه بۆ به‌رێزیان و راى گشتى كوردستان بده‌ین :
1- ده‌زانین ئه‌مرۆ واده‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردنه‌و هه‌ر حزب و قه‌واره‌یه‌ك مافى خۆیه‌تى له سنوورى یاسایى بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردنه‌وه تێ هه‌لبكاو بانگه‌شه بۆ حزب و قه‌واره‌كه‌ى خۆى بكات ، ره‌نگه له زۆر حاله‌تیش پتر له ئیستحقاق و زێده‌رۆییشى تێدا بكرێت ، به‌لام ئه‌وه هه‌لبژاردنه‌و شتێكى ئاساییه ، به‌لام نابێ بگاته ئاستى ناشیرینكردنى به‌رامبه‌ر و كه‌مكردنه‌وه له بایه‌خ و سه‌نگى لایه‌نى تر .
2- سه‌باره‌ت به‌و كار‌و خزمه‌تانه‌ى كه سالانیكه له هه‌ولێرى پایته‌خت ده‌كرێت و بۆته نموونه‌یه‌كى گه‌ش و به‌رچاو نه‌وه‌كو هه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان ، به‌لكو له‌سه‌ر ئاستى عێراق و ناوچه‌كه‌ش و جیهانیش ، تا ئه‌و راده‌ى له كێبركێیه‌كى گرنگ له‌گه‌ل زۆر پایته‌ختى ناودار هه‌ولێر بووه پایته‌ختى گه‌شتیارى ولاتانى عه‌ره‌ب بۆ سالى 2014 ، ئه‌وه‌ش ده‌لێین كه له 2004 تا ئه‌مرۆ نزیكه‌ى 7 ملیار دۆلار بودجه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم له هه‌ولێر خورد كراوه‌ته‌وه‌و كراوه‌ته كار‌و پرۆژه‌و خزمه‌ت ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كى زل و مه‌زنه و گالته‌ى پێناكرێت ، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش پتر له 17 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانى بیانى و خۆمالى له‌هه‌ولێر له كار‌و جێبه‌جێكردندایه و ئه‌وه‌ش سه‌رمایه‌یه‌كى مه‌زن و قورسه‌و كاریگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر پارسه‌نگى ئابوورى و گه‌شه‌پێدانى هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌ش و جیهانیش ، ته‌نها له رووى نیشته‌جێبوون له‌هه‌ولێر نزیكه‌ى 90 هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون به كوالیتى جیا جیا له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامدراوه یاخود هێشتا له جێبه‌جێكردندایه ، سه‌ره‌راى سندوقی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌زاران له سوودمه‌ندان له كه‌مده‌رامه‌تان و لاوان وه‌كو شاره‌كانى لاوان و ئاشتى و ئایینده یه‌ك و ئایینده دوو ، له‌گه‌ل هه‌زاران سودمه‌ندى پێشینه‌ى خانوبه‌ره و 1008 شوقه‌ى هانا سیتى و 500 شوقه‌ى فه‌رمانبه‌ران و 3000 شوقه‌ى نیشته‌جێبوونى تازه و سه‌دان خانووى وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و 5000 خانووى گوندى كۆرى و 500 شوقه‌ى كه‌مده‌رامه‌ت و بێ سه‌رپه‌رشتان و پتر له 100 هه‌زار زه‌وى نیشته‌جێبوون بۆ فه‌رمانبه‌ران و كه‌سانى موسته‌حه‌ق و 18 هه‌زار زه‌وى نیشته‌جێبوون بۆ كرێچییانى قه‌زاو ناحیه‌و كۆمه‌لگاكان و پتر له 20 هه‌زار زه‌وى بۆ خه‌لكى هه‌ژارو بێ نه‌واى ته‌جاوزه‌كان و مامزاوه‌و قه‌ته‌وى و سێبه‌ردان و دركاوه‌و قه‌لاتى نوێ و ژینى داره‌توو و بێركۆت و كورانى عه‌نكاوه و شوێنه‌كانى تر كه هه‌مووى كاریگه‌ى ئه‌رێنى هه‌بووه له‌سه‌ر باشتركردنى ژیان و گوزه‌رانى ئه‌و خه‌لكه‌و نیشته‌جێبوونیان و بوونیان به‌خاوه‌ن مولك ، كه كۆى گشتى هه‌موویان چاره‌سه‌رێكى كاریگه‌رو سه‌نگینى ئاریشه‌ى نیشته‌جێبوون بووه‌و ژماره‌یه‌كى گه‌وره‌ى دروست كردووه كه هه‌رگیز مه‌نتق رێگه نادات فه‌رامۆش بكرێن و، گوناهێكى گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێكى شاره‌زا به حكومه‌ت و سیاسه‌ت ئینكاریان بكات و زه‌ربێك بنێت به‌سه‌ریانه‌وه‌و به‌كه‌م و بێ به‌هاى دابنێت .
3- سه‌باره‌ت به هه‌ولێر به‌رێزیان ده‌لێت { ئه‌و ئازادییه بێ سنووره‌ى له سلێمانى هه‌یه بێگومان له هه‌ولێرو له دهۆك نییه } ئه‌وه‌یان ئێمه قسه‌مان له‌سه‌رى هه‌یه ، یه‌كه‌م هیچ ئازادییه‌ك له دونیا بێ سنوور نابێت تاكو له‌سلێمانى وابێت ، ئه‌گه‌ر بێ سنور بوو ، ئه‌وا ناوى لێ نانرێت ئازادى ، دواتر به‌لگه‌ى به‌رێزیان چییه كه ئازادى له هه‌ولێر نه‌بێ یاخود كۆنترۆل كرابێت ؟ ئه‌ى ئه‌وه نییه هه‌ولێر پایته‌ختى كوردستانه ، باره‌گاى په‌رله‌مان كه داكۆكیكه‌رى ئازادییه‌كانه و باره‌گاى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و حكومه‌ت كه پارێزه‌رى یاسا‌و ئازادییه‌كانن و ئه‌وه‌تا باره‌گاى ی‌و ئێن و هه‌موو كونسولگه‌رییه‌كانى ولاتانى دونیا‌و هه‌موو دامه‌زراوه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌لگه‌ى مه‌ده‌نى و چالاكییه جڤاتى و میللی و سیاسییه‌كانى له ئامێز گرتووه و هیچ ئاریشه‌و گرفتێكیان نییه ؟ ئه‌ى به‌رێز به‌رپرسی مه‌لبه‌ندى سێ چۆن له ئازادى و فه‌زاى ئازادى ده‌روانێت و چۆنى ده‌خوێنێته‌وه و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كى زانستى و مه‌نتقی به‌راوردى به شوێنى تر‌ى ده‌كات ؟ .
4- سه‌باره‌ت به كار‌و خزمه‌ت و ره‌وشى ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌رێزیان ده‌لێت { رێژه‌ى بێكارى له هه‌ولێر زۆرتره وه‌ك له سلێمانى و ژماره‌ى كرێچیش له سلێمانى % 25 ده‌بێت و له‌هه‌ولێر زۆر له‌وه زیاتره } ، ئێمه نازانین له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك و داتایه‌كى فه‌رمى به‌رێز به‌رپرسى مه‌لبه‌ندى سێ ئه‌و قسانه‌ى كردووه ؟ كوا ئه‌و به‌لگانه‌ى كه پشتى پێ به‌ستوون ؟ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم به مه‌شووره‌ت و ئاگاداریى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه ریژه‌ى هه‌ژارى و بێكارى له كوردستان %7 و له هه‌ولێریش %6 بووه ، پاشان رێژه‌و ژماره‌ى كرێچییان له‌هه‌ولێر به‌وردى ده‌ست نیشان نه‌كراوه‌و مه‌زه‌نده‌ى ئێمه له 15 هه‌زار خێزان تێپه‌رناكات كه سوودمه‌ند نه‌بووبن له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه .
5- سه‌باره‌ت به ره‌وشى چالاكى و بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردن به‌رێزیان ده‌لێت { له هه‌ولێر توندوتیژى به‌رامبه‌ر به كادر‌و چالاكه‌وانانى ئێمه ده‌كرێت ، له‌وه‌خراپتر ته‌نها پارتى وه‌كو حزب ئه‌مه ناكات ، به‌لكو وه‌كو حكومه‌تیش به‌شدارن له توند‌و تیژییه‌كان } ، ئێمه ده‌لێین به‌داخه‌وه كه به‌رێز به‌رپرسى مه‌لبه‌ندى سێ به‌بێ به‌لگه‌ى یاسایى ئه‌و قسانه‌ى كردووه ، رۆژانه هه‌زاران كارمه‌ندى ئه‌م حكومه‌ته له ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسى هاتوچۆو شاره‌وانى خه‌ریكى كار‌و خزمه‌ت و له په‌رۆشیى به‌رێوه‌چوونى ئاشتیانه‌و دیموكراسیانه‌ى پرۆسه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردندان و به‌هه‌ول و كۆششى ئه‌وان ئارامى و سه‌قامگیرى به‌رقه‌راره‌و هیچ كێشه‌و ئاریشه‌و رووداوى ناخۆش رووى نه‌داوه‌و پرۆسه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتوویى به‌رێوه‌بردووه .
جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ كێشه‌و توندوتیژییه‌ك رووى نه‌داوه ، ئه‌گه‌ر كراوه‌و به‌رێزیان ئاگادارن بۆ سكالاى یاسایى تۆمارنه‌كراوه‌و به‌لگه‌كان بۆ حكومه‌ت و كۆمسیۆن نه‌ناردراون ، ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نها به قسه‌یه ئه‌وه له‌رووى یاساییه‌وه قسه‌كردن و تۆمه‌ت به‌هاى یاساییان نییه ، ده‌بێ به‌لگه‌و قه‌رینه‌ى یاسایى له‌به‌رده‌ست بن تا پشتیان پێ ببه‌سترێت .
دواتر ئێمه له روونكردنه‌وه‌ى پێشووتریش بۆ سایتى شارپرێس كه دیسان به‌رێزیان قسه‌ى له‌و باره‌وه كردبوو ئه‌وه‌مان ره‌تكرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك توندوتیژى له‌گه‌ل هیچ لایه‌ن و قه‌واره‌یه‌ك كرابێت و رێگه‌شى پێ نادرێت و هه‌ر ته‌جاوزێكى كرابێت له لێكردنه‌وه‌ى پۆسته‌رو دروشم و وێنه ، ئه‌وه كارى تاكه‌كه‌سى و دوور له چاوى ده‌زگاكانى پۆلیس و حكومه‌ت بوونه و هیچ به‌لگه‌یه‌كى یاسایى نییه كه بیسه‌لمێنێت حكومه‌ت و پارێزگا بێلایه‌ن نه‌بووبن و وه‌كو یه‌ك له چالاكى و بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردنى هه‌ر قه‌واره‌و كاندیدێكیان نه‌روانیبێت .
له‌گه‌ل رێزمان .
راگه‌یاندنى پارێزگاى هه‌ولێر




