نێچیرڤان بارزانى: هاووڵاتیان له داهاتی نه‌وت و غازدا پشكیان ده‌بێت

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ى ئه‌یلوولى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ده‌رچوونى خولێكى تازه‌ى كۆلیژى پۆلیسى هه‌ولێر كرد كه قوتابیانى سێ خولی جیاوازى له‌خۆ گرتوو. ئه‌و خوێندكارانه بریتى بوون له 22 قوتابیی كچ، 64 قوتابیی زێره‌ڤانی و 264 قوتابیی دیكه له خولی 14ی كۆلیژی پۆلیسی هه‌ولێر.
| به‌شدارییكردنی كچانی میلله‌ته‌كه‌مان شانبه‌شانی كوڕان له ده‌زگاكانی پۆلیسدا، هه‌نگاوێكی یه‌كجار زۆر گرنگه و یه‌كێكه له پێویستییه‌كانی پێشكه‌وتنی ده‌زگای پۆلیس و ده‌زگای ئاسایش له كوردستان |
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه كه‌سوكارى ده‌رچووان و ژماره‌یه‌كى له وه‌زیران و به‌رپرسانى حكوومه‌ت و فه‌رمانده‌كانى پۆلیس ئاماده‌ى بوون، كه‌ریم سنجارى وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ووته‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به سیاسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد له په‌روه‌رده و فێركردن و پێگه‌یاندنى پۆلیس بۆ خزمه‌تكردنى هاووڵاتیان و پاراستنى ئاسایش و سه‌روماڵیان. هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه به‌رده‌وام پشتگیرى له كار و ئه‌ركه‌كانى وه‌زاره‌ت كردووه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه له‌ووته‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزباییكردن له ده‌رچووان، خۆشحاڵیى خۆیشى ده‌ربڕى به‌وه‌ى كه كچانى هه‌رێمى كوردستان له ڕێزه‌كانى پۆلیسدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن و گوتى: "به‌شدارییكردنی كچانی میلله‌ته‌كه‌مان شانبه‌شانی كوڕان له ده‌زگاكانی پۆلیسدا، هه‌نگاوێكی یه‌كجار زۆر گرنگه و یه‌كێكه له پێویستییه‌كانی پێشكه‌وتنی ده‌زگای پۆلیس و ده‌زگای ئاسایش له كوردستان".
هه‌روه‌ها وه‌رگرتنى وانه‌ی مافی مرۆڤ و له سه‌رووى هه‌موویانه‌وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی خێزان، جگه له مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی و خوێندنى یاسا و دادپزیشكی، به‌مایه‌ى خۆشحاڵى له‌قه‌ڵه‌م دا و ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه ئه‌مه ڕێگه‌یه‌كی ڕاسته بۆ پێشخستنی ده‌زگای پۆلیس له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆك وزیران پۆلیسى به ڕه‌مزی سه‌روه‌ریی یاسا و حوكمی یاسا پێناسه كرد و ڕایگه‌یاند: "تاوه‌كو ئه‌و چه‌مكه‌مان به كرده‌وه گێڕایه‌وه جێگه‌ی خۆی، كار و زه‌حمه‌تییه‌كی یه‌كجار زۆری ویست. چونكه له ووڵاتێكی دیكتاتۆریی و عه‌سكه‌رتارییه‌ت وه‌ك عێراقدا، پۆلیس كرابووه مایه‌ی نوكته له‌سه‌ركردن، نه‌ك ڕێزلێگرتن. هه‌روه‌ها كرابووه ده‌زگای پاراستنی حوكم، نه‌ك حوكمی قانوون".
خۆشحاڵیى خۆیشى نیشان دا به‌وه‌ى كه ئێستا ئه‌و تێڕوانینه گۆڕاوه و پۆلیس له هه‌رێمی كوردستاندا ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر شوێنی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه خۆشه‌ویستتر ده‌بێت.
نێچیرڤان بارزانى باسى له‌وه‌ش كرد كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئێستا كار له‌سه‌ر پێشخستنی كاری پۆلیس ده‌كات به‌پێی چه‌مكێكی هاوچه‌رخ؛ ئه‌ویش چه‌مكی (پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌ییه). و گوتى: "پێناسه‌ی ئه‌و چه‌مكه به مانا ساده‌كه‌ی؛ بریتییه له هاوكاریی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پۆلیس و كه‌مكردنه‌وه‌ی ترسی كۆمه‌ڵگه له ڕوودانی پێشێلكاری و ڕوودانی تاوان. له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه ڕێزگرتن بۆ پۆلیس له‌لایه‌ن خه‌ڵك و ڕێزگرتن له هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه دروست ده‌بێت. هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و چه‌مكه ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش هان ده‌دات كه هاوكاریی ده‌زگاكانی حكوومه‌ت بكه‌ن له پاراستنی سه‌قامگیری له ووڵاته‌كه‌ماندا".
هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه: "پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وتر له نێوان كۆمه‌ڵگه و پۆلیسدا دروست ببێ و ئه‌ركه‌كانی هه‌موو هاووڵاتییه‌كیش له به‌شداریكردن له پاراستنی سه‌قامگیریى ووڵاته‌كه‌یاندا زیاتر ده‌كات". بۆیه داواى له كۆلیژه‌كانی پۆلیس له كوردستان كرد كه بایه‌خێكی زۆر به‌و چه‌مكه بده‌ن، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆش بیر له شێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و چه‌مكه بكاته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیران به‌بیرى هێنایه‌وه كه سه‌قامگیری و ئارامی؛ مه‌رجی یه‌كه‌می زیادبوونی هه‌لی كار و وه‌به‌رهێنان و گه‌شتیارییه له هه‌موو ووڵاتێكدا. هه‌روه‌ها گوتى: "ئێستا كه ئه‌م هه‌موو كۆمپانیا بیانییه دێنه كوردستان، هه‌روه‌ها كه هاتنی گه‌شتیاران بۆ ووڵاته‌كه‌مان له زیادبوونه، به‌هۆی باش كاركردنی پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه كه هه‌میشه ئه‌و خۆشه‌ویستانه مایه‌ى ڕێز و پێزانینن".
دووپاتیشى كرده‌وه كه ئه‌ركی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه قه‌دری ئه‌و سه‌قامگیرییه بزانن كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه زۆر جار ڕه‌خنه‌ی ناڕه‌وا له‌و ده‌زگایانه ده‌گیرێت و هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر، ئه‌وه‌شى به كارێكی خراپ زانى و گوتى: "نادیده‌گرتنی كاری پۆلیس و ئاسایش، زیانێكى گه‌وره‌یه كه له كۆمه‌ڵگه‌ى خۆمانى ده‌ده‌ین". بۆیه داواى له هه‌موو لایه‌ك كرد كه "به‌پێی ئه‌و زه‌حمه‌تییانه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه كێشاویانه، ڕێز له كاره‌كانیان بگرن و بیكه‌نه سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕداری ئه‌ندامه‌كانیان به‌و ده‌زگایانه، نه‌ك كولتووری سووك ته‌ماشاكردنی ئه‌و ده‌زگایانه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا بڵاو بكه‌نه‌وه".
نێچیرڤان بارزانى هاته سه‌ر باسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى چه‌ند رۆژى داهاتوو و گوتى: "ئێمه چه‌ند ڕۆژێكی دیكه هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، پێویستیمان به ده‌زگا ناوخۆییه‌كانه بۆ باش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن". بۆیه داواى له پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرد به هه‌ستێكی ته‌واو نیشتمانییه‌وه؛ پرۆسه‌كه بپارێزن و گوتى: "پاراستنی دیموكراسی و ئارامی و پاكیی پرۆسه‌ی سیاسی، مه‌رجێكی گرنگه بۆ پاراستنی ڕێڕه‌وی پێشكه‌وتنی ووڵاته‌كه‌مان و خۆشگوزه‌رانی و ته‌ندروستیى به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا". هه‌روه‌ها گه‌لى كوردستانى به براوه‌ى سه‌ره‌كى له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا له‌قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆك وه‌زیران ڕۆڵى پۆلیسى كورد له سه‌رده‌مى شۆڕه‌شه‌كانى كورد به بیرهێنایه‌وه كه "ژماره‌یه‌كی زۆر له پۆلیس و ئه‌فسه‌رانی كورد له پۆلیسی عێراقدا، له كاتی شۆڕشی ئه‌یلوول و شۆڕشه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا، ڕۆڵێكی گرنگیان هه‌بوو له شۆڕشی كوردستان، زۆریان بوونه فه‌رمانده‌ی دیاری پێشمه‌رگه. هه‌روه‌ها له كاتی ڕاپه‌ڕینی 1991وه وه‌ك پارێزه‌ری گه‌ل و سه‌قامگیریی كوردستان بوون و ڕۆڵیان گێڕا".
هه‌روه‌ها ڕۆڵی پۆلیسى له ماوه‌ی ڕابردوودا به باش هه‌ڵسه‌نگاند له پاراستنی ئافره‌تان له پێشێلكاریكردن له به‌رامبه‌ریان، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه كه حكوومه‌ت چاوى له‌وه‌یه هه‌وڵ بده‌ن زیاتر چالاك بن له‌و بواره‌دا. داوایشى له هاووڵاتیان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌ى كرد كه له‌و بواره‌دا زیاتر هاوكاریی پۆلیس بكه‌ن و ده‌زگاكانى هه‌رێمى كوردستان به‌شیوه‌یه‌كى گشتى كار بكه‌ن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى بابه‌تى توندوتیژى دژى ئافره‌تان و زیاتر له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن هه‌وڵى بۆ بده‌ن.
سه‌رۆك وزیران ڕوونى كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی له ده‌ستی هاتبێت كردوویه‌تی بۆ باشكردنی ژیانی كارمه‌ندانی پۆلیس كه شایسته‌ى هه‌موو ڕێزگرتن و ژیانێكى باشترن له‌وه‌ى كه ئێستاش هه‌یانه. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه له داهاتوودا زیاتر بایه‌خ به دابینكردنی ژیانی پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى تر ده‌ده‌ن و ڕایگه‌یاند: "به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چین كه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان خاوه‌ن پشكی وه‌ك یه‌ك بن له داهاتی نه‌وت و غازی ووڵاته‌كه‌ماندا".
له كۆتایى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا دیاریى نێچیرڤان بارزانى به‌سه‌ر یه‌كه‌مه‌كانى خوله‌كه‌دا دابه‌ش كرا.
ده‌قى ووتارى نێچیرڤان بارزانى له ڕێوڕه‌سمى ده‌رچوونى خولێكى تازه‌ى كۆلیژى پۆلیسى هه‌ولێر
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز،
میوانه خۆشه‌ویسته‌كان .. به‌خێربێن
سه‌ره‌تا پیرۆزبایی له قوتابییه ده‌رچووه‌كان ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م خۆشه‌ویستانه ببنه مایه‌ی زیاتر پێشكه‌وتنی ده‌زگای پۆلیس له هه‌رێمى كوردستاندا. ئومێده‌وارم ئه‌و یه‌ك ساڵه‌ی لێره خوێندوویانه، پاشخانێكی گه‌وره‌یان پێبه‌خشیبن بۆ باش تێگه‌یشتن له گرنگیی كار و ئه‌ركی پۆلیس له كۆمه‌ڵگه‌كى دیمو‌كراتى و پێشكه‌وتوودا كه ئێمه ده‌مانه‌وێ له هه‌رێمى كوردستان نموونه‌یه‌كی جوان بین له ناوچه‌كه‌دا.
سوپاسى گه‌رم و بێپایانم بۆ مامۆستایان و ڕاگر و به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆلیژی پۆلیسی هه‌ولێر و سوپاسی ئه‌رككێشانی دایكان و باوكانی ئه‌و قوتابییه ده‌رچووانه ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها سوپاسی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و جه‌نابى وه‌زیر كاك كه‌ریم سنجارى ده‌كه‌م كه ئه‌ركی دابینكردنی خوێندن و پێگه‌یاندنێكی باش بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ى له ئه‌ستۆ گرتووه. پیرۆز بێ له هه‌موو لایه‌كتان و ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌م.
پێمخۆشه كه ئه‌مڕۆ خوێندكارانی سێ خولی جیاواز لێره ده‌رده‌چن كه بریتین له 22 قوتابیی كچ، 64 قوتابیی زێره‌ڤانی و 264 قوتابیی دیكه له خولی 14ی كۆلیژی پۆلیسی هه‌ولێر. پیرۆزبایی له یه‌كه یه‌كه‌ى ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
| پۆلیس ڕه‌مزی سه‌روه‌ریی یاسا و حوكمی یاسایه، ئێمه تاوه‌كو ئه‌و چه‌مكه‌مان به كرده‌وه گێڕایه‌وه جێگه‌ی خۆی، كار و زه‌حمه‌تییه‌كی یه‌كجار زۆری ویست. چونكه له ووڵاتێكی دیكتاتۆریی و عه‌سكه‌رتارییه‌ت وه‌ك عێراقدا، پۆلیس كرابووه مایه‌ی نوكته له‌سه‌ركردن، نه‌ك ڕێزلێگرتن. |
بێگومان به‌شدارییكردنی كچانی میلله‌ته‌كه‌مان شانبه‌شانی كوڕان له ده‌زگاكانی پۆلیسدا، هه‌نگاوێكی یه‌كجار زۆر گرنگه و یه‌كێكه له پێویستییه‌كانی پێشكه‌وتنی ده‌زگای پۆلیس و ده‌زگای ئاسایش له كوردستان.
زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌و ده‌رچووانه جگه له مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی، یاسا، دادپزیشكی، وانه‌ی مافی مرۆڤ و له سه‌رووى هه‌موویانه‌وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی خێزانیش ده‌خوێنن. ئه‌وه ڕێگه‌یه‌كی ڕاسته بۆ پێشخستنی ده‌زگای پۆلیس له هه‌رێمی كوردستاندا. ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌م و هیوادارم به‌رده‌وام بایه‌خ به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری بده‌ن له‌ناو ده‌زگای پۆلیس له كوردستان.
پۆلیس ڕه‌مزی سه‌روه‌ریی یاسا و حوكمی یاسایه، ئێمه تاوه‌كو ئه‌و چه‌مكه‌مان به كرده‌وه گێڕایه‌وه جێگه‌ی خۆی، كار و زه‌حمه‌تییه‌كی یه‌كجار زۆری ویست. چونكه له ووڵاتێكی دیكتاتۆریی و عه‌سكه‌رتارییه‌ت وه‌ك عێراقدا، پۆلیس كرابووه مایه‌ی نوكته له‌سه‌ركردن، نه‌ك ڕێزلێگرتن. هه‌روه‌ها كرابووه ده‌زگای پاراستنی حوكم، نه‌ك حوكمی قانوون.
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه خۆشحاڵین ئێستا ئه‌و تێڕوانینه گۆڕاوه. پۆلیس له هه‌رێمی كوردستاندا ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر شوێنی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه. ڕۆژ له دوای ڕۆژ له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه خۆشه‌ویستتر ده‌بێت.
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو، ئێستا كار له‌سه‌ر پێشخستنی كاری پۆلیس ده‌كه‌ین به‌پێی چه‌مكێكی هاوچه‌رخ؛ ئه‌ویش چه‌مكی (پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌ییه). پێناسه‌ی ئه‌و چه‌مكه به مانا ساده‌كه‌ی؛ بریتییه له هاوكاریی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پۆلیس و كه‌مكردنه‌وه‌ی ترسی كۆمه‌ڵگه له ڕوودانی پێشێلكاری و ڕوودانی تاوان. له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه ڕێزگرتن بۆ پۆلیس له‌لایه‌ن خه‌ڵك و ڕێزگرتن له هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه دروست ده‌بێت. هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و چه‌مكه ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش هان ده‌دات كه هاوكاریی ده‌زگاكانی حكوومه‌ت بكه‌ن له پاراستنی سه‌قامگیری له ووڵاته‌كه‌ماندا.
به‌كورتی (پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی) ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وتر له نێوان كۆمه‌ڵگه و پۆلیسدا دروست ببێ و ئه‌ركه‌كانی هه‌موو هاووڵاتییه‌كیش له به‌شداریكردن له پاراستنی سه‌قامگیریى ووڵاته‌كه‌یاندا زیاتر ده‌كات. هه‌ربۆیه‌ش داواكارم له كۆلیژه‌كانی پۆلیس له كوردستان كه بایه‌خێكی زۆر به‌و چه‌مكه بده‌ن، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆش ده‌بێ بیر له شێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و چه‌مكه بكاته‌وه.
له‌و بواره‌شدا ده‌كرێ سوود له ئه‌زموونی ووڵاتانى وه‌كوو به‌ریتانیا و هه‌ندێ ووڵات له ناوچه‌كه وه‌ربگیرێت. له به‌ریتانیا بۆ نموونه به‌هۆی (پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌ییه‌وه)، ساڵی 2009 ئاستی تاوان به ڕێژه‌ی 48% دابه‌زی، هه‌روه‌ها له ووڵاتانی دیكه‌ش ئه‌نجامی باشی به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌و چه‌مكه تازه له بواری كاری پۆلیسدا، ئه‌ركێكی زۆریش ده‌خاته ئه‌ستۆی ڕێكخراو و ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه به‌شدارییه‌كی به‌رفراوان بكه‌ن له یارمه‌تیدانی پۆلیس و پاراستنی سه‌قامگیری.
سه‌ربه‌رزی و پێشكه‌وتنی ووڵاته‌كه‌مان به پله‌ی یه‌كه‌م پابه‌نده به پاراستنی ئه‌من و ئاسایشه‌كه‌یه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌رپرسیارێتییه‌كی هاوبه‌ش ده‌خاته سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان. هه‌روه‌ها له‌و پێشكه‌وتنه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان دروست بووه، به‌شی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تێیدا یه‌كجار زۆر گه‌وره‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ش به ڕاستی جێگه‌ی خۆیه‌تى ڕێز و ده‌ستخۆشی له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، به‌و خۆشه‌ویست و به‌و به‌ڕێزانه بگه‌یه‌نین.
سه‌قامگیری و ئارامی؛ مه‌رجی یه‌كه‌می زیادبوونی هه‌لی كار و وه‌به‌رهێنان و گه‌شتیارییه له هه‌موو ووڵاتێكدا. ئێستا كه ئه‌م هه‌موو كۆمپانیا بیانییه دێنه كوردستان، هه‌روه‌ها كه هاتنی گه‌شتیاران بۆ ووڵاته‌كه‌مان له زیادبوونه، به‌هۆی باش كاركردنی پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه كه هه‌میشه ئه‌و خۆشه‌ویستانه مایه‌ى ڕێز و پێزانینن.
هه‌ربۆیه‌ش ئه‌ركی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه قه‌دری ئه‌و سه‌قامگیرییه بزانن كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. زۆر جار به‌داخه‌وه هێرش و ڕه‌خنه‌ی ناڕه‌وا له‌و ده‌زگایانه ده‌گیرێت، ئه‌وه كارێكی خراپه و نادیده‌گرتنی كاری پۆلیس و ئاسایش، زیانێكى گه‌وره‌یه كه له كۆمه‌ڵگه‌ى خۆمانى ده‌ده‌ین. هیوادارین هه‌موو لایه‌ك به‌پێی ئه‌و زه‌حمه‌تییانه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه كێشاویانه، ڕێز له كاره‌كانیان بگرن و بیكه‌نه سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕداری ئه‌ندامه‌كانیان به‌و ده‌زگایانه، نه‌ك كولتووری سووك ته‌ماشاكردنی ئه‌و ده‌زگایانه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا بڵاو بكه‌نه‌وه.
به‌ڕێزان..
ئێمه چه‌ند ڕۆژێكی دیكه هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، پێویستیمان به ده‌زگا ناوخۆییه‌كانه بۆ باش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن. داوا له پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌م به هه‌ستێكی ته‌واو نیشتمانیینه‌وه؛ پرۆسه‌كه بپارێزن. پاراستنی دیموكراسی و ئارامی و پاكیی پرۆسه‌ی سیاسی، مه‌رجێكی گرنگه بۆ پاراستنی ڕێڕه‌وی پێشكه‌وتنی ووڵاته‌كه‌مان و خۆشگوزه‌رانی و ته‌ندروستیى به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا. براوه‌ى سه‌ره‌كى له‌م هه‌ڵبژاردنانه گه‌لى كوردستانه، گه‌لى كوردستان براوه‌ى ئه‌سڵى یه له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژارندا له هه‌رێمى كوردستان.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز..
ژماره‌یه‌كی زۆر له پۆلیس و ئه‌فسه‌رانی كورد له پۆلیسی عێراقدا، له كاتی شۆڕشی ئه‌یلوول و شۆڕشه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا، ڕۆڵێكی گرنگیان هه‌بوو له شۆڕشی كوردستان، زۆریان بوونه فه‌رمانده‌ی دیاری پێشمه‌رگه. هه‌روه‌ها له كاتی ڕاپه‌ڕینی 1991وه وه‌ك پارێزه‌ری گه‌ل و سه‌قامگیریی كوردستان بوون و ڕۆڵیان گێڕا.
ئێستاش تۆماری هه‌رێمی كوردستان له بواری پابه‌ندبوون به مافه‌كانی مرۆڤ، تۆمارێكی باشه و به‌ره‌و باشتریش ده‌چێت. شۆڕشه‌كانی كوردستان بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ و مافه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌ڵگیرساون. واته به‌شێكی ئامانجی ئه‌و شۆڕشانه چه‌سپاندنی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافه‌كانی مرۆڤ بووه، بۆیه‌ش ئه‌مڕۆ ئێمه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه كاری سه‌ره‌كیی پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌گشتی، پاراستنی سه‌قامگیری و نه‌هێشتنی تاوان و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤه.
زۆرم پێخۆشه كه ده‌بینم له كۆلیژی پۆلیس له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانی یاسا و دادپزیشكیدا، وانه‌ی مافی مرۆڤ، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ده‌خوێندرێت. ئه‌مانه كاری پۆلیس له هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌به‌ن.
ڕۆڵی پۆلیس له ماوه‌ی ڕابردوو باش هه‌ڵده‌سه‌نگێنین له پاراستنی ئافره‌تان له پێشێلكاریكردن له به‌رامبه‌ریان، به‌ڵام لێتان ناشارمه‌وه چاومان له‌وه‌یه كه هه‌وڵ بده‌ن زیاتر چالاك بن له‌و بواره‌دا. داوا له هاووڵاتیان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش ده‌كه‌م كه له‌و بواره‌شدا زیاتر هاوكاریی پۆلیس بكه‌ن. داوا له ده‌زگاكانى هه‌رێمى كوردستان به‌شیوه‌یه‌كى گشتى ده‌كه‌م كه كار بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى بابه‌تى توندوتیژى دژى ئافره‌تان زیاتر له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن هه‌وڵى بۆ بده‌ن.
| په‌نا به‌خوا ئێمه ئێستا به پشتبه‌ستن به سامانی خۆمان به‌ره‌و ژیانێكی خۆشگوزه‌رانتر له ئێستاش هه‌نگاو ده‌نێین له كوردستاندا. به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چین كه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان خاوه‌ن پشكی وه‌ك یه‌ك بن له داهاتی نه‌وت و غازی ووڵاته‌كه‌ماندا. |
پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان ئێستا ده‌توانێ كارێكی زیاتر بكات له بواری پاراستنی گیانی ئافره‌تاندا، ئه‌ویش به پشته‌به‌ستن به‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ی له ساڵی 2008دا ئه‌نجاممان داوه له یاسای باری كه‌سیدا له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها به ده‌ركردنی یاسای نه‌هێشتنی توندوتیژیی خێزانی له په‌رله‌مانى كوردستان.
به‌ڕێزان ..
زۆر باش ده‌بێت كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ ساڵانه خه‌ڵات بداته چه‌ند ئه‌فسه‌ر و پۆلیسێكی نموونه‌یی له پاراستنی ئافره‌تاندا، هه‌روه‌ها له هه‌ڵسوكه‌وتكردنی پاك و دڵسۆزانه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیاندا. هیوادارم وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به جددى وه‌ربگرێت و كار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بكات.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی له ده‌ستی هاتبێت كردوویه‌تی بۆ باشكردنی ژیانی كارمه‌ندانی پۆلیس كه شایسته‌ى هه‌موو ڕێزگرتن و ژیانێكى باشترن له‌وه‌ى كه ئێستاش هه‌یانه. له داهاتووشدا زیاتر بایه‌خ به دابینكردنی ژیانی پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى تر ده‌ده‌ین. په‌نا به‌خوا ئێمه ئێستا به پشتبه‌ستن به سامانی خۆمان به‌ره‌و ژیانێكی خۆشگوزه‌رانتر له ئێستاش هه‌نگاو ده‌نێین له كوردستاندا. به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چین كه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان خاوه‌ن پشكی وه‌ك یه‌ك بن له داهاتی نه‌وت و غازی ووڵاته‌كه‌ماندا.
ئێمه توانیمان قۆناغی دابینكردنی سووته‌مه‌نی و كاره‌با ئه‌نجام بده‌ین، ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه پشكدارییه‌كى زیاتر‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌بێت. ئێمه پلانمان هه‌یه بۆ خۆشگوزه‌رانیی زیاتر‌ی میلله‌ته‌كه‌مان، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌رچی پێمان بكرێت ده‌یكه‌ین بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیانمان. هه‌روه‌ها به هه‌مان ڕادده‌ش ڕێز له كاری پۆلیس و كارمه‌ندانی ئاسایش و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ش ده‌گرین بۆ پاراستنی كوردستان و گیان و موڵكی هاووڵاتیانی كوردستان.
سوپاس و پێ‌زانین بۆ یه‌كه‌كه‌ى ئه‌و خۆشه‌ویستانه كه شه‌ونخوونى ده‌كه‌ن و كار ده‌كه‌ن بۆ پاراستنى گیانى هاووڵاتیان له هه‌رێمى كوردستان. دووباره پیرۆزبایی له ده‌رچووانی تازه‌ی كۆلیژی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌كه‌م و هیوادارم خه‌ڵكی كوردستان هه‌میشه له ئارامی و له خۆشى و پێشكه‌وتندا بژیت و هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن به‌سه‌ر چاو بۆ ئه‌م ڕێوره‌سمه.
سوپاستان ده‌كه‌م.







