كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن: پارتی كه‌مترین سه‌رپێچی و یه‌كێتی و گۆڕانیش زۆرترین سه‌رپێچیان كردووه

هه‌ولێر - KDP.info/ له‌وه‌ته‌ی یه‌كه‌م رۆژی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه تا ئێسته چه‌ندین لایه‌نی سیاسی به‌هۆی سه‌رپێچی یاساكانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه سزای مادی دراون و له‌نێویان پارتی كه‌مترین سه‌رپێچی و یه‌كێتی و گۆڕانیش زۆرترین سه‌رپێچیان كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15-9-2013 به(باس‌نیوز)ى راگه‌یاند له یه‌كه‌مین رۆژی ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌شت لایه‌نى سیاسی سه‌رپێچی یاساكانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه له كاتی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، بۆیه كۆمسیۆن به‌پێی یاسا و هه‌ر لایه‌نێكیان به‌گوێره‌ى ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ى كه‌وا كردوویانه سزای مادییانی داوه.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: ئه‌و لایه‌نانه‌ى سه‌رپێچیان كردووه له كاتی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا بریتین له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌بڕی (2.5) ملیۆن دینار و لیستی ئازادی حزبی شیوعی به‌بڕی 2 ملیۆن دینار و لیستی حزبی سوشیالیستی دیموكراتی كوردستان به‌بڕی 500 هه‌زار دینار و لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بڕی 500 هه‌زار دینار و لیستی بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی به‌بڕی 500 هه‌زار دینار و لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌بڕی 500 هه‌زار دینار و لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌بڕی 1 ملیۆن دینار و لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌بڕی 4 ملیۆن دینار سزا دراون




