پۆلیسی توركیا به گازی فرمێسك‌ڕێژ بڵاوه به خۆپیشانده‌ران ده‌كات

ئه‌نكه‌ره – KDP.info/ سه‌رچاوه فه‌رمییه رۆژنامه‌وانه‌كانى توركیا بڵاویان كرده‌وه، كه بۆ رۆژى پێنجه‌مه خۆپیشاندانى ناڕه‌زایى له هه‌ندێ له شاره‌كانى وڵاته دژى ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌ت درێژه‌ى هه‌یه و له رۆژى پێنجه‌میشدا هێزه ئه‌منییه‌كان به گازى فرمێسك رێژ هێرشیان كرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و بۆ ئه‌وه‌ى بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن، هاوكات له‌و كاته‌شدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا به‌ڵێنى دا ئه‌و هه‌وڵانه له ناو ببات كه بۆ نانه‌وه‌ى ئاژه‌وه گێرى له توركیا خراونه‌ته گه‌ڕ. به گوێره‌ى سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانیه‌كانى توركیا، خۆپیشاندانه ناڕه‌زاییه‌كانى ئه‌مجاره‌ى ئه‌و وڵاته دواى مردنى خۆپیشانده‌رێك هات كه له ماوه‌كانى رابردوو به هۆى ته‌قه‌كردنى هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوو به‌ڵام دواتر به هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه ئه‌و خۆپیشانده‌ره گیانى له ده‌ست دا.




