زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه ژماره‌یه‌ك شاری عێراقی هه‌ژاند و ده‌یان كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه

عێراق – KDP.info/ له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو له گه‌ره‌كی سناعه له پارێزگای كه‌ره‌به‌لا دوو هاوولاتی مه‌ده‌نی كوژران و حه‌ڤده‌ی دیكه بریندار بوون . سه‌رچاوه‌كی ئه‌منی روونیكرده‌وه كه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌ره‌كی سناعه‌ی پارێزگای كه‌ره‌به‌لا ته‌قییه‌وه بووه هۆی كوژرانی دوو هاوولاتی و بریندار بوونی حه‌ڤده‌ی دیكه . دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆداو بریندارانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌و ته‌رمی كوژراوانیش بۆ فه‌رمانگه‌ی دادی پزیشكی گواسته‌وه . له‌لایه‌كی دیكه‌وه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو له ناوچه‌ی وه‌زیرییه‌ی باكووری شاری به‌غدا سێ هاوولاتی مه‌ده‌نی كوژران و چواری دیكه بریندار بوون . سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو له نزیك زانكۆی مه‌سته‌نسرییه له ناوچه‌ی وه‌زیرییه وه‌ستێنرابوو ته‌قێندرایه‌وه له ئاكامدا سێ هاوولاتی مه‌ده‌نی كوژران و چواری دیكه‌ش بریندار بوون و زیانی مادیش به‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و باڵه‌خانه‌ی نزیك رووداوه‌كه كه‌وت .




