ره‌وشی سوریا پاڵ به ئه‌ردۆغان ده‌نێت سه‌ردانی به‌غدا بکات

به‌غدا – KDP.info/ به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ عێراق،بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی به‌غدا بکات. ئه‌ندامی کوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به موقته‌دا سه‌در، موشریف ناجی به مه‌دای راگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌کانی نیوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره رووی له ئاساییبوونه‌وه کردووه، هه‌ر له‌و چوارجێوه‌یه‌دا وا بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی شاری به‌غدا بكات.په‌رله‌مانتا‌ره‌که‌ی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌روو: مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه بێجگه له ئاماژه‌دان به ئاسییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان عێراق و تورکیا ، هاوکات ئاماده‌كاریشه بۆ ئه‌گه‌ری سه‌ردانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی تورکیا بۆ به‌غدا، که تێدا ره‌وشی سوریا به چڕی باسی لێوه ده‌کرێت .شایه‌نی باسه هه‌فته‌ی رابردوو شاندێکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه نوجێفی سه‌ردانی توركیایان كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له‌سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه و تاوتوێی چه‌ند پرسێكی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان كرد و نوجێفی نامه‌یه‌كی له‌مالیكیه‌وه گه‌یاندۆته ئه‌ردۆغان. دواتر رایگه‌یاند: که‌مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ ئه‌نقه‌ره ئاسییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره و هه‌ره‌وه‌ها تاوتوێی دۆسێیه‌ی سوریا بووه .




