٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

قۆناغی چارەسەری كورت خایەن نییە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/ سەرۆكی پارێزگای دیاربەكری پارتی داد و گەشە پێدان دەڵێت قۆناغی چارەسەری قۆناغێكی كۆرت خایەن نییە كە لە ماوەی 5 یا 6 مانگدا جێبەجێ بكرێت لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بلآویكردەوە كە سەرۆكی ئاكەپەی پارێزگای دیاربەكر ئایدین ئاڵتاچ ئاماژەی بەوە كردووە كە قۆناغی چارەسەر كردنی پرسی كورد قۆناغێكی كۆرت خایەنی 5 یا 6 مانگییە نییە بەڵكو قۆناغی ئەو 11 ساڵەی رابردوویە كە خزمەتێكی زۆر پێشكەش كراوە و قوربانییەكی زۆریشی بۆ دراوە.

ئاڵتاچ لە میانەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی راوێژكاری ناوچەی یەنی شەهردا وتەیەكی پێشكەش كرد و باسی دەستپێكردنی قۆناغی چارەسەری كرد و گوتی: ئەو قۆناغە لە ساڵی 2002یەوە دەستیپێكردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد كە بە هۆی شەڕی ئەم سی ساڵەی دواییەوە خەڵك رووبەرووی زەرەری زۆری مادی و مەعنەوی بووەتەوە و گوتی: ولآت بە لە ئەنجامی ئەو كار و پرۆژانەی كە لە لایەن ئاكەپەیەوە جێبەجێ كراون گەیشتووتە قۆناغێكی باشتر.

 

هەواڵی پەیوەندیدار