تورگای ئیلھان: بەھۆی قەرەباڵخی زۆر لەنێوان سنووری ھەرێمی کوردستان و تورکیا پردێکی تازە دروست دەکەین

شرنەخ– KDP.info/ جێگری پارێزگاری شرنەخ رایگەیاند بەھۆی قەرەباڵخی زۆر لەنێوان سنووری ھەرێمی کوردستان و تورکیا پردێکی تازە دروست دەکەین. جێگری پارێزگاری شرناخ تورگای ئیلھان لەکاتی پێشوازییکردنی لە شاندی پارتی گەلی کۆماریCHP چوونە دەروازەی سنووری خاپوور لە سلۆپی و باسی لە گرنگی خاڵی سنووری ئیبراھیم خەلیل کرد و گوتی :رۆژانە زیاتر لە شەش ھەزار ئوتۆمبیلی گەورەو بچووک لەم خاڵەوە دێن و دەچن، بەھۆی قەرەباڵخی زۆر کێشە دروست دەبێ، بۆیە بڕیارمانداوە پردێکی دیکە دروست بکەین. وهک ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویکردۆتهوه. ئێستا لەنێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا لەخاڵی سنووری ئیبراھیم خەلیل تەنیا دوو پرد ھەن، لەچاو قەرەباڵخی رێگاکەی ژمارەی پردەکان کەمن.وەفدی جەھەپە لە شارۆچکەی سلۆپی سەردانی دەروازەیی خابووری کرد کە دکەویتە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و تورکیا و لەوێ زانیاری لە بارەی ھاتوچوویاندا وەرگرت.لهسهردانکهدا یاریدەدەری پارێزگاری شرنەخ باسی دەروازەیی خابوور کرد و گوتی: تهنیا لهماوهی یهک رۆژدا نزیکهی شەش ھەزار ئۆتۆمبێل لەم دەروازەدا تێپەر دەبن و ئەمەش وا دەکات کە لە ھاتوچوودا کێشە دروست ببێت. زۆر جار قهرهباڵغی ئۆتۆمبێلهکان کێشه دروست دهکهن بۆیه بریارمان دا پرۆژەیی پردی سێیەمین دروست بکەین.




