روون كردنه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌رچاو روونی رای گشتی كوردستان

ئه‌مڕۆ 14-9-2013 كاتژمێر 3:23:48 بابه‌تێك به‌ناونیشانی ((لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره وه‌ڵامی سه‌رۆكی هه‌رێمی دایه‌وه)) به‌ناوی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد،له سایتی فورات نیوز (ANF) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌وه به گرنگی ده‌زانین هاووڵاتیانی سه‌ربه‌رزی كوردستان ئاگادار بكه‌ینه‌وه، كه نه كۆمیته‌ی ئاماده‌كار و نه سكرتاریه‌تی كۆمیته‌ی ئاماده‌كار هیچ راگه‌یاندنێكیان له‌وباره‌وه و به‌وشێوه‌یه بڵاو نه‌كردۆته‌وه، ئه‌و بابه‌ته‌ش كه بڵاو كراوه‌ته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گوزارشت له رای كۆمیته‌ی ئاماده‌كار و رای سكرتاریه‌تی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد ناكات.
له بابه‌ته‌كه‌ی سایتی ناوبراو، ئاماژه به‌وه دراوه كه دوێنی لێژنه‌ی ئاماده‌كار ئه‌و روونكردنه‌وه‌ی بڵاو كردۆته‌وه، به‌ڵام بۆ به‌رچاو روونی و زانیاری زیاتر له (4/9/2013) تاكو ئێستا كۆمیته‌ی ئاماده‌كار كۆنه‌بۆته‌وه، لێره‌وه به‌هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌وشێوه‌یه بڵاو كردبێته‌وه، ته‌نیا و ته‌نیا ته‌مسیلی رای ئه‌و كه‌سه‌یه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆمیته‌ی ئاماده‌كار روونكردنه‌وه‌ی له‌وشێوه‌یه‌ی بڵاو نه‌كردۆته‌وه.
بۆ راستكردنه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێكی له بڵاوكراوه‌كه‌ی ئه‌و سایته‌دا هاتووه، راستییه‌كان به‌مشێوه‌یه ده‌خه‌ینه روو:
§ سه‌باره‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتی لێژنه‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێیان باش بوو، راپۆرته‌كه وه‌كو خۆی بڵاوك بكرێته‌وه، تا هه‌موو تاك و لایه‌نێكی كوردستان له راستی دۆخی كوردستانی رۆژئاوا تێبگه‌ن و بزانن له چ بارودۆخێكدان و به‌ته‌واوه‌تی و به‌دروستی تێبگه‌ن رووداوه‌كان به چ شێوه‌یه‌ك روویانداوه؟، هۆی بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه وه‌كو خۆی له‌سه‌ر داخوازی كۆمیته‌ی ئاماده‌كار بوو،كه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن ته‌نیا داخوازییه‌كانی گه‌ل و پێشنیازه‌كانی لێژنه‌كه بڵاو بكرێته‌وه وه‌كو له كاتی خۆیدا به راگه‌یه‌نراوێك بڵاو كرایه‌وه، نه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم پێی باش بوو راپۆرته‌كه وه‌كو خۆی بڵاو بكرێته‌وه، بۆ به‌رچاو روونی گه‌لی كوردستان له‌وباره‌وه.
§ سه‌ردانی ئه‌م لێژنه‌یه‌ش بۆ رۆژئاوا به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان بوو له هه‌موو رووێكه‌وه، واته له هه‌موو رووێكه‌وه گشت بابه‌ته‌كان له‌خۆ ده‌گرێت.
§ بۆ مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵكوژیش، پێش جولانی لێژنه‌كه به‌ره‌و رۆژئاوا به فه‌رمی داوامان لێیان كرد و چه‌ندین جاریش ته‌ئكید كرایه‌وه كه بزانن رووداوه‌كان چۆن روویانداوه؟ كه‌ی روویانداوه؟ بۆ روویانداوه؟ قه‌باره‌ی زیانه‌كان چه‌ندن؟ چی بكرێت له رووی مرۆییه‌وه؟، روویانداوه یان نا؟ شه‌ڕه‌كه له نێوان لایه‌نه‌كان و گه‌لی كورده؟ یان له نێوان دوو ته‌ره‌فی چه‌كداره؟ به‌شێوه‌ی گشتی چی بكرێت بارودۆخه‌كه چاك ده‌بێت و ئیش و ئازاره‌كان كه‌متر ده‌بێت، گشت ئه‌و بابه‌تانه له ناوه‌رۆكی كاری لێژنه‌كه بوون.
§ شاری عامووداش شوێنێك بوو كێشه‌ی تێدا هه‌بوو، ده‌بوو لێژنه‌كه بچوونایه، به‌ڵام هۆی سه‌ردان نه‌كردنی لێژنه‌كه‌ش بۆ عاموودا وه‌كو له راپۆرتی لێژنه‌كه هاتووه، ئه‌وه بوو، نوێنه‌ری (كه‌جه‌كه) و نوێنه‌ری (به‌ده‌په) ئاماده نه‌بوون بچن بۆ عاموودا،به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی ناوه‌خۆیی له عاموودا هه‌یه وه‌كو ئه‌وان گوتبوویان، له‌به‌ر نه‌چوونی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌كه، باقی ئه‌ندامانی تری لێژنه‌كه‌ش بڕیاریاندا بوو به ته‌نها نه‌چن و لێژنه‌كه دابه‌ش نه‌بێت، تاكو سه‌لامه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌كه نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
د.كه‌مال كه‌ركوكی
ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری
یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد
14-9-2013




