سهرۆكی ههرێمی كوردستان فهرمانی دا بهدواداچوون بۆ كهیسی كچه ئهنفالكراوهكان له میسر بكرێت

گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێم راگهیهندراوێكی سهبارهت به بڵاوبوونەوەی هەواڵی دۆزینەوەی سەرەداوی چارەنووسی ئەو كچە كوردانەی لە شاڵاوی ئەنفالدا لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆ وڵاتی میسر نێردراون بڵاوكردهوه ئهمه دهقهكهیهتی:
پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی دۆزینەوەی سەرەداوی چارەنووسی ئەو كچەكوردانەی لە شاڵاوی ئەنفالدا لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆ وڵاتی میسر نێردراون، دوای چاوەڕوانییەكی زۆر هیچ ئەنجامێكی ڕوون دەرنەكەوت و بۆ ئەوەی ئەم بابەتە هەستیار و گرینگە یەكلایی و سەڕاست بكرێتەوە.
بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی دا كە بەدواداچوون بۆ بابەتەكە بكرێت و بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەك لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێك بهێنرێت و لەگەڵ ئەو كەسەی كە ئیدیعا دەكات بەڵگەی لەبەردەست دایە سەردانی وڵاتی میسر بكەن و ئەگەر ڕاستە، ئەو كچانە ببینن و زانیاریی تەواو بەدەست بێنن و ڕاستیی ئەو بابەتە بۆ خەڵكی كوردستان ڕوون بكرێتەوە.
د. ئومێد سەباح گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
14ـی 9ـی 2013




