٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە شارۆچكەی هەریر هاوڵاتییەك لە تەمەنی 63ساڵیدا بەئومێدەوە بروانامەی 12ی بنەرەتی وەردەگرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەریر-KDP.info/ هاوڵاتییەكی تەمەن 55 ساڵ، دوای 14 ساڵ لە پۆلی 12ی بنەرەتی و لەسەر یەك تەختە توانی ئەمساڵ لە خولی دووەم بگات بە ئامانج.

هاوڵاتی (جومعە عوسمان ئیسماعیل) لە دایك بووی 1955 دانیشتوی شارۆچكەی هەریر، وەك قوتابیەك لە قۆناغەكان لەگەل مندالەكانی لە سەر یەك كورسی دانیشتوە، هاوبیرەكانی هەمویان هاتوون و رۆیشتون كەچی ئەو نەیتوانی لەگەڵیان قۆناغەكە ببرێت، زۆر جار لە پرۆسەكە نیگەران دەبێت و بەڵام بەهەوڵ و ماندووبونی پڕ لە هیواو ئومێدەوە سەیری چارەنوسەكەی خۆی دەكردو هاورێیەكی كۆچ كوردوو بە ناوی (ئەحمەد لەتیف خورشید) كە بەردەوام هاوكاری بوو لە هاندانی لە پرۆسەكە بۆیە ناوبراو تا رۆژگاری ئەمرۆ سوپاس گوزارە بۆ ئەو مرۆڤە، هاوڵاتی (جومعە) ئێستا زۆر دڵ خۆشە بە دەرچوونی لە قۆناغی 12ی وێژەی بە نمرەی 55 كە دوای 14 ساڵ بتوانێت ئەم قۆناغە ببرێت.

جێی باسە (جومعە عوسمان) خێزاندارەو خاوەن 15 منداڵەو، فەرمانبەری پەروەردەیە لە یەكێك لە قوتابخانەكانی هەریر بە پلەی نوسەر، نابراو دوای پیشەكەی هەوڵی خوێندنی داوە، زۆر جار لە قۆناغەكانی تری خوێندن بەچەند ساڵ توانی قۆناغەكان ببرێت، ئەمەش لە بەر كەمدەرامەتی و نەبوونی كات بووە...

 

هەواڵی پەیوەندیدار