٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون تاوه‌کو 20رۆژ بەردەوام دەبێت وتەنھا خەلکی کەم ده‌رامەتیش لێی سود مەند دەبن.

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_تایبەت بەKDP.info / بەرێوبەری راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر ئاشکرایکرد،دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ماوەی 20رۆژ بەردەوام دەبێت ودواتریش لەلایەن لیژنەیەک ئەو فۆرمانە یەکلایی دەکرێنەوە وتەنھا خەلکی کەم دەرامەت وکرێچی لێی سوود مەند دەبن.

ھەمزە حامد بەرێوبەری راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر بەkdp.info ی راگەیاند:لەپێنجی ئەم مانگەوە دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون دەستی پێکردوە و بۆ ماوەی 20رۆژ بەردەوام دەبێت ودواتر فۆرمەکان وەردەگیرێنەوە.

ھەمزە حامد گوتیشی: دوای ئەوەی فۆرمەکان وەردەگرنەوە لیژنەیەک پێکھاتووە بۆ ئەوەی لێکۆلینەوە لە فۆرمەکان بکات و بەچەند فیلتەرێک تێدەپەرن .

حامد رونیشیکردوە، ھەر ھاوڵاتیەک لەحکومەت سودمەندبێت یاخود لە شارەوانی زەوی لەسەر ناوی ھەبێت ئەو یەکانه‌ ئەوان ناگرێتەوە وتەنھا کرێچی و کەم درامەتەکان دەگرێتەوە کە ھیچ یەکەیەکی نیشیتەجێبوون یاخود زەویان نیە.

ناوبراو راشیگەیاند: چەند پێویست بکات فۆرم دابەشدەکەن وھیچ ژمارەیەکی دیاریکراونیە وبەپێی داخوازی خەلک بۆ ئەو فۆرمانە دەبێت.

ژمارەی ئەو یەکانەی کە بڕیارە بۆ خەلکی کەم درامەت دروست بکرێن 5ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار