دوای 78 ساڵ ناوی دەرسیم دووبارە گەڕایەوە

ئەنقەرە-KDP.info/ لە چوارچێوەی هەوڵدانەكانی حكوومەتی توركیادا بۆ ئامادە كردنی پاكێجی نوێ دیموكراتیزاسیونی توركیادا بریار دراوە كە ئەو شوێنانەی كە پێشتر ناوی كوردییان لە سەر بووە و دواتر ئەو ناوانە قەدەغە كراون ناوە كوردییەكانیان دووبارە بۆ بگەڕێندرێتەوە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەر بڵاویكردەوە كە لە نێو ئەو پاكێجە نوێیەی دیموكراتیزاسیونی توركیادا كە بریارە لەم رۆژانەدا لە لایەن سەرۆك وەزیری توركیاوە ناوەڕۆكی بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت بریار دراوە كە ناوە كوردییە قەدەغە كراوەكان سەربەست بكرن و ئەو شوێنانەی كە ناوەكانیان گۆڕاوە و ناوی توركییان لێ كراوە دووبارە دەست بە بەكار هێنانەوەی ناوە كوردییەكانیان بكرێت.
لەم چوارچێوەیەدا پارێزگای دەرسیم یەكەمین پارێزگایە كە ناوی بینگوولی لێ دەسڕێتەوە و دەبێتەوە خاوەن ناوە كوردییەكەی خۆی.
جێگای ئاماژە پێكردنە بریار بوو شەوی هەینی رابردوو سەرۆك وەزیری توركیا ناوەرۆكی پاكێجی دیموكراتیزاسیون بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات بەڵام جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بولەنت ئارنج ئاماژەی بەوە كرد كە هێشتا ئامادەكارییەكان كۆتاییان پێ نەهاتووە بۆی راگەیاندنی ناوەڕۆكی ئەو پاكێجە تۆزێك دوا دەكەوێت.




