٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كەجەدە و بەدەپە داوای بایكۆت كردنی قوتابخانەكان بۆ ماوەی یەك هەفتە دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر-KDP.info/بە مەبەستی سەرنجڕاكێشان بۆ سەر پرسی پەروەردە بە زمانی زگماكی و هەروەها بە مەبەستی جێبەجێ كردنی داواكارییەكانی كورد لە لایەن حكوومەتی توركیاوە هەر یەك لە كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك ( كەجەدە) و پارتی ئاشتی و دیموكراسی (بەدەپە) لە شاری دیاربەكر داوایان لە خەڵك كرد كە یەكەمین هەفتەی ساڵی نوێ پەروەردەیی بایكوت بكەن.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تورك تایم بڵاوی كردەو كە رۆژی هەینی لە بەردەم پاركی سۆمەڕ لە شاری دیاربەكر هەر یەك لە كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك و پارتی ئاشتی و دیموكراسی بە مەبەستی سەرنجڕاكێشان بۆ سەر هەستیاری قۆناغی چارەسەری و ئەو مەترسیانەی كە رووبەرووی ئەم قۆناغە دەبنەوە و هەروەها بەمەبەستی جێبەجێ كردنی داواكارییەكانی گەلی كورد لە لایەن حكوومەتی توركیاوە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسییان ساز كرد و داوایان لە گەلی كورد كرد كە یەكەمین هەفتەی ساڵی نوێ پەروەردەیی لە سەرانسەری ناوچە كوردییەكاندا بایكوت بكەن.

هەر یەك لە سەلاحەدین دەمیرتاش و ئەحمەد تورك ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئامانج لەم داواكارییە گرنگی دان بە پەروەردە بە زمانی زگماكی و باشتر كردنی بارودۆخی ئوجەلان و جێبەجێ كردنی داواكارییەكانی گەلی كورد لە لایەن دەوڵەتەوەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار