٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تەڤگەڕی ئەتا دوای 54 ساڵ وازی لە چەك هێنا

سەرچاوە: KDP.info

باسك- KDP.info/ دوای 54 ساڵ خەباتی چەكداری بۆ سەربەخۆیی هەرێمی باسك لە وڵاتی ئیسپانیا لە لایەن تەڤگەڕی باسكەوە، رۆژی هەینی ئەو تەڤگەڕە بە رەسمی رایگەیاند كە دەستی بە قۆناغێكی نوێی تێكۆشان كردووە و بڕیاری داوە كە لە كۆتایی ئەمساڵدا چەكەكانی خۆی دابنێت.

لەمبارەیەوە ئاژانسی ئەفەئەی ئیسپانی بڵاویكردەوە كە تەڤگەری ئەتا پاش 54 ساڵ شەڕ و تێكۆشانی چەكداری بۆ بەدەستەوە هێنانی سەربەخۆیی هەرێمی باسك دەستی بە قۆناغێكی نوێ كردووە و بریاری داوە كە تا كۆتایی ئەمساڵ بە یەكجاری واز لە چەك بهێنێت و چەكەكانی رادەستی كۆمیتەیەكی نێونەتەوەیی بكاتەوە.

تەڤگەڕی ئەتا ئاماژەی بەوە كردووە كە بەر لە دەستپێكردنی هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2014ی ئیسپانیا بە یەكجارەكی واز لە شەڕ و چالاكی چەكداری دەهێنێت و چەكەكانی رادەستی كۆمیتەیەكی نێونەتەوەیی دەكات.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە لە ساڵی 2011دا تەڤگەڕی ئەتا كۆتایی بڕیاری دابوو كە چالاكی و توندوتیژییەكانی رابگرێت و وردە وردە زەمینە بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگوكان خۆش بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار