قوربانییەكانی زەمین لەرزەكەی شاری وان دەستیان بە مانگرتنی هەتا هەتایی كرد

وان- KDP.info/ ژمارەیەك لە دانیشتوانی شاری وان لە باكووری كوردستان كە بە هۆی زەمین لەرزەكەی ساڵی رابردوویەوە رووبەرووی زەرەر و زیانێكی گەورە ببوونەوە بە هۆی قەرەبوو نەكردنیان لە لایەن حكوومەتەوە دەستیان بە مانگرتنی هەتا هەتایی كرد.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی رەوانبێژ بڵاویكردەوە كە 20 دانیشتووی شاری وان كە بە هۆی زەمین لەرزەكەی ساڵی رابردوویەوە رووبەرووی زەرەر و زیانێكی گەورە ببوونەوە و تا ئێستە لە لایەن حكوومەتەوە قەرەبوو نەكراونەتەوە پاش 18 رۆژ مانگرتن لە خواردن بریاریان داوە كە دەست بە مانگرتنی هەتا هەتایی بكەن.
یەكێك لە مانگرتووەكان بە ناوی عیسا گورەن ئاماژەی بەوە كردووە كە زیاتر لە دوو ساڵە بە هۆی زەمین لەرزەكەیەوە رووبەرووی زەرەر و زیانێكی یەكجار گەورە بوونەتەوە بەڵام تا ئێستە لە لایەن حكوومەتەوە بە هیچ شێوەیەك قەرەبوو نەكراونەتەوە و بۆ جێبەجێ كردنی داواكارییەكانیان لە لایەن حكوومەتەوە پێش 18 رۆژ دەستیان بە مانگرتن لە خواردن كردووە بەڵام حكوومەتی بە هانایانەوە نەچووە بۆیە بڕیاریان داوە كە دەست بە مانگرتنی هەتا هەتایی بكەن.




