بوله‌ند ئارینچ : ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر سوریا له ئێسته‌دا نه‌ماوه

ئه‌نقه‌ره – KDP.info/ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئاشکرای ده‌کات: که ڕه‌زامه‌ندی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریی کۆنتڕۆڵی چه‌که کیمیاییه‌کان، ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی نه‌هێشت.به‌پێی هه‌واڵی NTVmsnbبوله‌ند ئارینچ، یاریده‌ده‌ری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و گوته‌بێژی حکوومه‌تی تورکیا ڕایگه‌یاند: پێشنیاری جۆن کێری بۆ پێویستیی کۆنتڕۆڵی چه‌که کیمیاییه‌کان له سووریا و قبووڵ کردنی ئه‌و پێشنیاره له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه، هه‌نگاوێک بوو که زۆر شتی گۆڕی، به داخه‌وه که بارودۆخی نوێی هاته‌ئاراوه و ئێسته ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سووریا له‌ئارادا نییه.بوله‌ند ئارینچ هه‌روه‌ها ڕووسیا و چینی به هۆکاری نه‌گه‌یشتن به ده‌رنجامی پێوێست له‌باره‌ی سووریا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناو برد و گوتی: له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، کێشه و له‌مپه‌رێکی زۆر له‌لایه‌ن ڕووسیا و چین هه‌یه و هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌م دوو وڵاته بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌مه‌ڕ سووریا به ته‌واوه‌تی نه‌گه‌ن به بریارێکی پێویست.




