له‌هه‌ریر پێاوێک به‌چه‌ك خێزانه‌كه‌ی و دوو كچی كوشت و كوڕه‌كه‌شی بریندار كرد

هه‌ریر- KDP.info/ له‌شارۆچكه‌ی هه‌ریری سه‌ر به‌قه‌زای شه‌قلاوه، پیاوێك خێزانه‌كه‌ی و دوو كچی خۆی كوشت و دواتریش كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌شارۆچكه‌ی هه‌ریری سه‌ر به‌قه‌زای شه‌قڵاوه كه‌سێك به‌ناوی (ح) كه ته‌مه‌نی 37 ساڵانه به‌چه‌ك خێزانه‌كه‌ی و دوو كچی كوشتوه و كوڕه‌كه‌شی بریندار كردووه، دواتریش خۆی كوشتووه.كچه‌كان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 13 و 16 سالاَن بووه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه. به پێی زانیارییه‌کانی گه‌یشتوو به KDP.info ئه‌و پیاوه پیشه‌ی پێشمه‌رگه بووه و خاوه‌نی چوار منداڵ بووه ، دوای ئه‌وه‌ی دوو كچیان ده‌كوژێت كه ته‌مه‌نی یه‌كێكیان 16 ساڵ بووه و ئه‌وی تریشیان 13 ساڵان بووه، کوره‌که‌شی بریندار کردووه . له‌باره‌ی هۆکاری رووداوه‌که هیچ شتێک ئاشکرانبووه به‌ڵام پۆلیسی ناوچه‌که په‌ڕواوی لێکۆلینه‌وه‌ی بۆ رووداوه‌که کردۆته‌وه و به‌دواداچوونی بۆ زانینی هۆکاری رووداوه‌که ده‌ستپێکردووه.




