رووسیا: به‌هۆی ئاگرگرتنی نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک به لایه‌نی که‌م 37 که‌س مردن

مۆسکۆ - KDP.info/ کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا ئاشکرایان کرد: که به‌هۆی ئاگرگرتنی نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک له باکوری ڕۆژئاوای ڕووسیا به لایه‌نی که‌م 37 که‌س مردون و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش برینداربوون ، وه‌ک به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاند: ئه‌مه دووه‌م ڕووداوی له‌م جۆره‌یه که ئه‌مسـاڵ له رووسیا ڕووبدات.ئاژانسی نۆفستی رووسیا بڵاویکرده‌وه دوێنی هه‌ینی ئاگر له نه‌خۆشخانه‌یه‌ک که‌وته‌وه که‌نازانرێت هۆکاری که‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌که چیبووه.به‌ڵام له کاتی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌که نزیکه‌ی 60 نه‌خۆش له نه‌خۆشـخانه‌که‌دا بوونه. به لای که‌مه‌وه 20 که‌سیان به سه‌لامه‌تی له نه‌خۆشـخانه‌که گواسترانه‌وه.به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان ڕه‌نگه هۆکاری ئاگر که‌وتنه‌وه‌که له ئاکامی جگه‌ره‌کێشـانی نه‌خۆشێـکه‌وه بووبێت له نێو جێـگاکه‌یدا. پاشـان ئاگره‌که به خێرایی ته‌شه‌نه‌ی کردووه، هاوکات سه‌رۆکی پـزیشکانی نه‌خۆشـخانه‌که حسێن محه‌مه‌دۆڤ ڕه‌تی کرده‌وه ئاگره‌که له ئاکامی جگه‌ره‌کێشـانه‌وه که‌وتبێته‌وه و گوتی یه‌کێک له نه‌خۆشه‌کان به مه‌به‌ست کردوویه‌تی و خۆشی تیایدا گیانی له‌ده‌سـتداوه.جێی ئاماژه‌یه مانگی چواری ڕابردووش ئاگرێـکی له‌و شێوه‌یه له نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی مۆسـکۆ که‌وته‌وه و له‌وێش 38 گیانیان له‌ده‌سـتدا.




