پێدانی قه‌رزی گه‌شت و گوزار به هاووڵاتیان كه بڕكه‌ی 20 ملیار دیناره له بواری جێبه‌جێکردن دایه

هه‌ولێر – KDP.info / حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵی 2013 ی ناو ناوه به‌هاری گه‌شت و گوزار ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی كه بواری گه‌شت و گوزار له‌مساڵدا به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی.نادر رۆستی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی کوردستان به KDP.infoراگه‌یاند: له‌ساڵی 2013 گۆڕانكاری زۆر گرینگ له گه‌شت وگوزاری هه‌رێمی کوردستان روویداوه . که بریتی بوون له‌وه که بۆ یه‌كه‌م جار حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داخوازی ده‌سته‌ی گه‌شتو گوزار زۆرترین پرۆژه‌ی گه‌شیاری بۆ گه‌شت وگوزار ته‌رخان كرد و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵیك پرۆژه‌ی دیکه‌ی گرینگمان كه له ساڵی 2013 ده‌ستپێكردوه جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌ربۆیه ئه‌و ناوه‌مان ناوه به به‌هاری گه‌شت و گوزار ، رۆستی ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له‌مساڵدا توانیمان په‌ره به گه‌شت و گوزاری ئه‌لیكترۆنی بده‌ین كه سیستمێكی جیهانیه و سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانی پشت به‌و سیستمه ده‌به‌ستن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌نگاوێکی دیکه‌ی گرنگمان ناوه بۆ بوژانه‌وه‌ی که‌رتی گه‌شیاری له هه‌ریمی کوردستان به شیوه‌یه‌ک که حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر پێدانی قه‌رزی گه‌شت و گوزار به هاوولاَتیان كه بڕكه‌ی 20 ملیار دیناره‌و ئێسته له‌بواری جێبه‌جێكردندایه. له کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا گووته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی کوردستان گووتی : که‌رتی گه‌شتوگوزار به‌رده‌وام له رووی هاتنی گه‌شتیارانی بیانی بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و پیشه‌وه چووه هه‌وڵی زیاترێش له و باره‌یه‌وه ده‌ده‌رێ تا یه‌کیک له‌سه‌رچاوه‌کانی داهاتی هه‌رێمی کوردستان که‌رتی گه‌شتیاری بێت .




