دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دامه‌زراندن بۆ 15 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی ده‌ستپێده‌كا

هه‌ولێر – KDP.info/ له دواین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاردراوه دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دامه‌زراندن بۆ 15 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی ده‌ستپێده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك له چه‌ند وه‌زیرێك پێكهاتووه.به پێی زانیارییه‌کانی گه‌یشتوو به KDP.info: له دواین كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا، بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵادرا له وه‌زیرانی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و دارایی، پلاندان ، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ راییكردن و رێكخستنی كاروباری دامه‌زراندن بۆ ساڵی 2013، كه 15 هه‌زار میلاكه.بڕیاره دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 21-9-2013 دا دامه‌زراندنی میلاكی 15 هه‌زار كه‌س ده‌ستپێبكات، كه به‌هه‌مان میكانیزمی ساڵانی رابردوو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌پێی پێویستی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌بێت.




