٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەھۆی دواکەوتنی خەرجکردنی 25ھەزاردینارەکە ،پەرلەمان بانگێشتی وەزیری بازرگانی دکات.

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا_تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد،بڕیاربوو سەرتای مانگی رابردوو پارەی قەرەبووی خۆراکی مانگانەی ھاوڵاتیان بدرێت،بەڵام تاوەکو ئێستا نەدراوە بۆیە بڕیارە بۆ ئەم مەبەستە میواندای وەزیری بازرگانی بکەن.

نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:بۆئەوەی ھۆکاری دواکەوتنی خەرجکردنی پارەی قەرەبووی خۆراکی مانگانەی ھاوڵاتیان رونبکاتەوە،بڕیارە بانگێشتی وەزیری بازرگانی ودەستەی وەبەرھێنان بکەن.

نەجیبەنەجیب گوتیشی:تاوەکو ئێستا کاتی بانگێشت کردنه‌که‌ دیارینەکراوە ،بەڵام لەلیژنەی دارایی ئەم بابەتە باسکراوە وبڕیاردراوە وەزیری بازرگانی بانگێشتی لیژنەکەیان بکەن.

لەمانگی رابردوو بڕیاردەری لیژنەی دارایی مەحما خەلیل بەkdp.infoراگەیاند:بڕیاردراوە سەرتایی مانگی نۆ پارەی قەرەبووی مانگانەی ھاوڵاتیان بدرێت کە برەکەی 25ھەزار دینارە بۆ ھەر ھاوڵاتیەک،بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکە خەرج نەکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار