ئوسامه نوجیفی : ئیتر رژێمی سوریا نابێ له حکومڕانی بمێنێ

ئهنقهره – KDP.info/ سەرۆکی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق ئوسامە نوجەیفی، لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە سزادانی ئهو لایهنهی که چەکی کیمیایی به کار هێناوه ھاوڕایە.نوجەیفی لەبارەی سەردانەکەی بۆ تورکیا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ راگەیاند: لەم سەردانەدا ھەردوو وڵات بۆ گەشەسەندنی پەیوەندیەکان رێککەوتن. بە گشتی ئامانجی ئەم سەردانە گفتوگۆکردن بوو لەسەر ھەڵوێستی عێراق لە بارەی سوریاوە و لەم چوارچێوەیەدا ھەڵوێستی عێراقمان بۆ ھاوپیشەکانمان لە تورکیا روون کردەوە و بریارە لە رۆژانی داھاتوویش بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا سەرەدانی ئێران بکەم. سەرۆکی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق ئاماژەی بە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەسوریا کرد و گوتی: ئێمە لە چارەسەری قەیرانی سوریا دەگەرێن، لەگەڵ تورکیاش ھاوراین لە بارەی سزادانی بەکارھێنەرانی چەکی کیمیایی. نوجەیفی ئهوهشی ئاشکراکرد : که لە رووداوە توند و تیژییەکانی سوریا نیگەرانین، چوونکە ئەم رووداوانە کاریگەرییان لە سەر عێراقیش دەبێت و رژێمی سوریا ئیتر نابێ بمێنێ چوونکە لە بەرامبەر خەڵکەکەیدا تاوانبارە. ھەندێک لە گروپە چەکدارەکان بە بیانووی تەکفیر خەڵک تیرۆر دەکەن.




